2284 ئابوری

نرخى دۆلار بە رێژەیەکى بەرچاو دابەزى

07:08 - 29/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتى داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى و 100 دۆلار بە 150,700 دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام ئێستا لە نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە هەولێر و سلێمانى و لە گروپاتى تێلەگرام نرخەکەى زیاتر دابەزیوە.

 

ئێستا لە نوسینگەکانى هەولێر و سلێمانى 100 دۆلار بە 150,350 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت و لە گروپاتی تێلەگرامیش هەر بەو نرخە خواستى لەسەرە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بەیانى ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار بە 151,100 دیناربوو، هەروەها هەر ئەمڕۆ بانکى ناوەندیى عێراق 299 ملیۆن و 165 هەزار دۆلارى خستەڕوو کە 16 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن