ئەم بێدەنگییە چییە؟
7/22/2023 7:39:00 PM
سهرتیپ جهوههر
جاران کە رۆژنامەنوسێک دەگیرا دەنگی ناڕەزایی بەرزدەبویەوە، ئێستا گاڕان بەگردەوە دەڕوا، کەس نوزەی لێوە نایەت
دەسەڵاتداران لەڕێی دادگاکانەوە دەستیان ناوەتە خنخنۆکەو قوڕگی ئازادیی، بەبیانوی بێ نرخ رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان بەکۆمەڵ لەزیندان قایم دەکەن!
یەکێتیی بۆخۆی بەراورد بەحزب و لایەنەکانی دیکە داکۆکیکاری ئازادی بیروڕابوو، بەتایبەت سەردەمی رەوانشاد مامجەلال کە قەت بەراورد ناکرێت بەئێستا، بەڵام ئەو یەکێتییە (چوو!).
ئەم دەسەڵاتدارێتیەی ئێستا، ژیانی خەڵکی کوردستانی کردۆتە دۆزەخ. بۆخۆی لەبارودۆخێکدایە، سەرلێشێواوەو رایەڵەو کارەکانی ئاڵۆزکاوە، دوو ھەنگاو بەرچاوی خۆی نابینێت!
حوکمڕانان پێیانوایە بەکپکردنی دەنگی ناڕەزایی دەتوانن راستیەکان بگۆڕن، نازانن ئینکاریکردنی ئەم ھەقیقەتەی ئێستا ھەیە، ھیچ لەھەقیقەتی زوڵم و ستەمکارییەکانیان ناگۆڕێت.