ژنێكی كورد به سكێك دوو كوڕو كچێكی بوو
07:26 - 31/01/2025
زهمهن – كوردستانی
دایكێك لە شاری مەریوان،
بە سکێک سێ منداڵی هێنایە دونیا، دووانیان کوڕن و سێهەمیشی کچە.
دکتۆر عەتەڵلا حەیدرەی،
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەعسەتی سنە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، ئافرەتەکە دایکی
یەک منداڵ بووە و حاڵەتێکی لەبارچوونیشی هەبووە، بەڵام ئەمجارە بە سکێک سێ منداڵی دیکەیشی
هێناوەتە دونیا.
هەروەها حەیدرەی
ئاماژەیداوە، هەرچەندە تەندروستی دایکەکە باش و جێگیرە، بەڵام سێ منداڵە ساواکەی بەهۆی
کەمی كێش و لەدایکبوونی پێشوەختە، لە بەشی چاودێری خەوێندراون.
بە وتەی بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەکە، دوو کوڕەکە، کێشی یەکێکیان دوو کیلۆ و 500 گرامە و ئەوەی دیکەش دوو کیلۆ
و 700 گرامە، کچەکەش کێشی دوو کیلۆ و 200 گرامە.