81 ئابوری

پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق: کێشەى نەختینەمان نییە و زیاتر لە 100 ملیار دۆلار یەدەگمان هەیە

05:42 - 30/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

پارێزگارى بانکیى ناوەندیى عێراق رایگەیاند، یەدەگى عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە و رۆژانە 100 ترلیۆن دینار لە بازاڕى عێراق هاتوچۆ دەکات.

 

عەلى عەلاق پارێزگارى بانکیى ناوەندیى عێراق ئەمڕۆ لە دیدارى مێرى کە لە شارى هەولێر لەڕێوەچوو رایگەیاند، عێراق داهاتی زۆرە و هەڵاوسانی کەمە و ئەوەش نیشانەی بەهێزییە.

 

گوتیشى، دۆخی ئابووریی زۆر باشە و پارەی زۆرە و هیچ کێشەیەکى نەختینەى نییە.

 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن