مەسرور بارزانی لەسەر مووچە چی وتووە
04:43 - 17/11/2024
زەمەن –
هەرێمی کوردستان
بەرپرسێکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سوودانیدا بەڵێن
دراوە کێشەی مووچە بەزوویی چارەسەر بکرێت.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی
حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە و
چارەسەرکردنی نزیکە.
دەشڵێت: لە دوایین سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی
کوردستان، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سوودانی و مەسرور بارزانی بووە. بەڵێن
دراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە،
و بۆ پرسی سەرژمێریش ئامادەی هەموو هاوکاری و هاریکارییەکین بۆ سەرژمێری، و لەهەمانکاتدا
تیمی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، سەرژمێری گشتی
کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت، لەسەر بنەمای سەرژمێری گشتی ساڵی ١٩٥٧ دەکرێت.