نرخى دۆلار دابەزى
06:46 - 22/01/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 150,800 رل دینار مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانیى ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 151,050 دینار بوو.
ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق 296 ملیۆن و 160 هەزار دۆلارى خستووەتەڕوو کە لە رێگەى شەش بانکەوە 277 ملیۆن و 410 هەزار دۆلارى حەواڵە کردووە 18 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاریشى لە رێگەى بانکێکەوە بە کاش خستووەتەڕوو.