52 ئابوری

بەهای دۆلار بەرزبوەوە بزانە بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێ؟

12:53 - 23/01/2025

زەمەن - ئابوری

 

 نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات .

 

 بەپێی ئەو نرخانەی "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 151 هەزار دینارە بەفرۆشی کۆ بەتاکیش بە 151 هەزار دینارە.

 

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

 

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 151 هەزار دینارە..
100 یۆرۆ بە 155 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 183 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زار دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هەزار دینارە.
یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 180 هەزار دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن