1140 کوردستان

میلاکاتى فەرمانگەکان رێکدەخرێتەوە و دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە

08:42 - 28/01/2025

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکى گشتیى ئەنجومەنى راژەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، میلاکاتى فەرمانگەکان رێکدەخرێنەوە و دەرگاى دامەزراندن دەکرێتەوە، دەشڵێت، دەسەڵاتیان پێدراوە و سەرپشک کراون بەپێى پسپۆڕى فەرمانبەرى نوێ دابمەزرێنن.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، سیراج بارزانى، سەرۆکى گشتیى ئەنجومەنى راژەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دووبارە میلاکاتى وەزارەتەکان رێکدەخەنەوە، بەپێى پێویست خەڵک دادەمەزرێنن، گوتیشى، سیستمێکى داتابەیس دروستدەکەن میلاکاتى بەتاڵى هەموو وەزارەتەکانى تێدا تۆماردەکەن لەگەڵ سیڤى هەموو ئەو کەسانەى خوازیارن لە کەرتى گشتیى کاربکەن، دەشڵێت، خۆمان ئیمەیڵ بۆ ئەو کەسانە دەنێرێن کە سیڤى دادەنبێن و بەپێى پسپۆڕى و توناکانیان دایاندەمەزرێنین.

 

راشیگەیاند، جگە لە دامەزراندن، پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکاتەوە و هەردوو پرۆسەکە بەیەکەوە دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن