دەوڵەت باخچەلى بۆ پەکەکە: چەکەکانتان دانەنێت لەسەرتاندا دەیانشکێنین
06:52 - 28/01/2025
زەمەن - کوردستانى
سەرۆکى پارتى نەتەوەپەرستى تورکیا دەڵێت، کاتى ئەوە هاتووە پەکەکە چەک دابنێت و دەشڵێت، ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانیان لەسەریاندا دەشکێنین.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەوڵەت باخچەلى، سەرۆکى پارتى نەتەوەپەرستى تورکیا (مەهەپە) لە پەرلەمانى تورکیا گوتارێکى پێشکەشکرد و گوتى، داواکارم پەکەکە بە ویستى خۆیان بێنەپێشەوە و چەک دابنێن و بڵێن پەشیمانین.
راشیگەیاند، تورکیا هەموو نەتەوە جیاوازەکان لەخۆی دەگرێت، کورد و تورک، عەلەوی و سوننە، لقی هەمان رەگن، رۆڵەی هەمان گەلن، تەبا و بران.
لەکۆتایى قسەکانیدا گوتى، پرۆسەى چەکدانانى پەکەکە زۆر دواکەوتووە و پێویستە بەزووترین کات بڕیار بدەن، ئەگەر ئەو کارە نەکەن، چەکەکانى دەستیان لەسەریاندا دەشکێنین و یەک بەیەک لەناویان دەبەین.