528وتار

كورد‌و هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك!

9/16/2019 2:48:00 PM
د. موئمین زەڵمی

مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت‌و لەئێستاشەوە کورد چاوی لەسەر ئەنجامی هەڵبژادنەکانی ئەو پارێزگایانەیە کەدەکەونە سنوری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەت کەرکوک، لەم سەروبەندەدا وەڵامی دوو پرسیار گرنگن، ئایا چ جۆرە مامەڵەیەک بۆ کەرکوکییەکان گرنگە؟ کورد چۆن بتوانێت سەنگ‌و قورسایی خۆی بپارێزێت؟

لە دوای ریفراندۆمەوە ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایە لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت، بۆیەش بەخوێندنەوەی واقیعەکە رەنگە ئاسانتر بتوانین وەڵامی پرسیارەکان وەربگرینەوە.

لە ماوەی ڕابردوو لەگەڵ نوێنەری بەشێک لەوڵاتانەی کاریگەری سیاسییان لەسەر بارودۆخی عێراق هەیە دیدارمان هەبووە‌و لەگەڵ زۆرینەی حزبە کوردستانییەکانیش بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کردووە، لەژێر رۆشنایی ئەو کۆبوونەوە‌و گفتوگۆیانەشدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کەدیموگرافیای کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، بەگوێڕەی راپۆرتی گفتوگۆکان نزیکەی 400 هەزار کوردی دانیشتووی کەرکوک ئەو شارەیان جێهێشتووە‌و لەشارەکانیتری هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لەبەرامبەریشدا عەرەب بەپلەی یەکەم‌و تورکمانەکانیش رێژەیەکی بەرچاویان هاتوونەتە ناو شارەکەوە.

ئەگەر سەرنجێکی کورتی ڕابردووی دیکتاتۆرییەتی عێراق بدەین دەگەینە ئەو بڕوایەی کەتاکە بژاردە‌ بۆکاری سیاسی بەشداری هەڵبژاردنە‌و بەگرنگییەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانین، بەڵام ئەزموونی ناتاندروستی ساختەکاریش دیسان هاندەرە کەبڵێین کەگرنگتر لەهەڵبژاردن، بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پاکە کەوانە لەڕابردوو وەربگیردرێت‌و چیتر سومعەی پرۆسەکە بەهەڵبژاردنی ساختە لەکەدار نەکرێت.

لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کەکەرکوک کوردستانە، پێویستە چاومان لەسەر واقیعی کەرکوک بێت، بۆیەش وەک چۆن لەسەروبەندی بریاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ درێژکردنەوەی کارپێکردن بەمادەی 140 باسم کرد، تاکە زامنی پاراستن‌و خزمەتی کەرکوک جێبەجێکردنی بەندەکانی دەستوورە، ئێستاش پێم وایە کەباشترین رێگای مامەڵە لەگەڵ کەرکوک مامەڵەی دەستووریە‌و تۆخکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی دانیشتوانی کەرکوکە.

کورد ئەزموونێکی سەرکەوتووی لەگەڵ پێکەوەژیان هەیە‌و هەرێمی کوردستان باشترین نمونەی پێکەوەژیانی نەتەوە‌و ئایین‌و کەمایەتییەکانە بۆیەش بەو چاوەوە‌و بەو ئەزموونەوە کورد دەتوانێت پێگەیەکی بەهێز بۆ کەرکوک دستەبەر بکات.

دوایی چەندین کۆبوونەوەی هێز‌و لایەنەکان خەریکە ڕایەکی گشتی لەسەر پێکهێنانی لیستێکی  هاوبەش بۆ کەرکوک دێتەئاراوە‌و ئەمەش یەکێکە لەهەنگاوە پێویستەکان کەکورد گرتویەتیەبەر‌و ئێمە بەچاوی رێزەوە لەو هەنگاوانە دەڕوانین.

لە لایەکیترەوە باسوخواس لەسەر ئەوەی کەکەرکوکییەکان چیان دەوێت‌و چی باشە بۆ ئەوان هاتۆتە ئاراوە، لەگەڵ ئەوەی تێبینی زۆر لەسەر حوکمڕانی پانزە ساڵی رابردووی کەرکوک هەیە بەڵام هێشتاش ئەو پرسیارانە بێ وەڵامن کەبۆچی نەتوانراوە خزمەتێکی باشتری کەرکوکییەکان بکرێت بەشێوەیەک کورد‌و پێکهاتەکانیتری کەرکوکیش ئەو پانزە ساڵە وەک سەردەمی زێڕین سەیربکەن‌و دڵەڕاوکێی کەمبونەوەی سەنگ‌و قورسایی کورد نەبێتە خەمی هێزە سیاسییەکان.

پاش ئەم بەرچاوروونیانە بەدڵنیاییەوە کورد خاوەنی قورسایی خۆیەتی‌و کۆتاییهێنان یان بەلایەنی کەمەوە کەمکردنەوەی ناکۆکی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان زامنی پاراستنی دەنگ‌و سەنگی کوردە لەو شارەدا، بۆیەش بەبڕوای ئێمە کورد بەپێکهێنانی لیستێکی نیشتیمانی کەکورد‌و نەتەوە‌و پێکهاتەکانیتریش کۆبکاتەوە دەتوانێت هەم بیسەلمێنیت کەپێکەوەژیانی کەرکوک ستراتیجە‌و خەمە گەورەکە بۆ چۆنیەتی خزمەتی زیاتری کەرکوکییەکانە‌و لەولاشەوە پارێزگارییە لەسەنگ‌و دەنگ‌و ڕەنگ‌و قورسایی کورد وەک پێکهاتەی یەکەم‌و سەرەکی کەرکوک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن