3243 کوردستان

پەیامێکی توند لە پارتیەوە بۆ یەکێتی

03:23 - 30/09/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

پارتی پەیامێکی توندی ئاڕاستەی یەکێتی کرد و دەڵێت: لە ڕۆژی ۲٠ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤ لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی سەرۆکی یەکێتی دەدەینەوە

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٤، لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی وەڵامی پافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دایەوە ڕایگەیاند: پەیامی پارتی (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و  خۆڕاگری)ـە و جووڵە و هەڵسوکەوت و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتیش، تەعبیر لە جەوهەری خۆی دەکات و لەسەر سندوقەکان وەڵامی دەدەینەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە یاریگای سلێمانی کەرنەڤاڵی دەستپێکردنی بانگەشەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ناساندنی کاندیدەکانی بەڕێوەچوو، بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، پەیامێکی پێشکەش کرد و تێیدا هێرشی توندی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن