2878 کوردستان

کەسێک خوشکەکەى بە 11 گوللـە کوشت و زاواکەشى بریندارکرد

09:15 - 30/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەمشەو کەسێک لە قازاى ئاکرێى سەربە پارێزگاى دهۆک، خوشکێکى خۆى کوشتووە و زاواکەشى بریندارکردووە.

 

نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ لەوبارەیەوە رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکى قاچاخاڤای سەنتەری قەزای ئاکرێ روویداوە، کەسێک تەقەی لە خوشک و زاوای خۆی کردووە، "11 گوللە بەر خوشکی کەوتوون و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. زاواکەش بریندار بووە." 

راشیگەیاند، زاواکە بە برینداری بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراوەتەوە. خوشکی تۆمەتبارەکە تەمەنی 40 ساڵە و هاوژینەکەیش تەمەنی نزیکەی 50 ساڵە." 

تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە و کوشتنی ئەو ژنە دیار نییە، تۆمەتبارەکەش هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن