2183 ئابوری

نرخی دۆلار ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد

09:59 - 05/10/2024

زەمەن - ئابوری

بەهۆی توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران وهێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق بۆسەر ئیسرائیل، نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر 153,250 دیناربوو، بەڵام ئێوارە لەکاتی داخستنی بازاڕ بۆ 154,200 دینار بەرزبووەوە.

مامەڵەکارانی دراو لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەن، هەتا گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەوشێوەیە بەردەوامبێت، بەرزبوونەوەی دۆلاریش بەردەوامدەبێت، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێرانیش نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن