153وتار

١٠ ساڵی خەڵك و ١٠ رۆژی خۆیان

4/5/2023 2:18:00 PM
د. بەرهەم خالید

ماوەی ١٠ ساڵە لە سایەی سیاسەتی بەناو سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت خەڵكی هەرێم لە نەهامەتی و  قەیران و  دڵەڕاوكێیا ژیان ئەگوزەرێنن 

 

١٠ ساڵە بۆ جارێكیش نەیانتوانی بودجە بهێننە پەرلەمان

 

١٠ ساڵ نەیانتوانی لە كاتی خۆی و لە زستاندا بەرمیلێك لەو نەوتە بدەن بە خەڵك

 

١٠ ساڵە لە دەیان هەزار دەرچووی زانكۆ نەیانتوانی چەند هەزار كەسێكیان دابمەزرێنن جگە لە دارودەستەی خۆیان

 

لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا موچەی ٣ ساڵی فەرمانبەرانیان بە پاساوی پاشەكەوت و لێبڕین و خۆگونجاندن و دواكەوتنەوە خوارد

 

لەو ١٠ ساڵەیا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنییان بە ناهەق راگرتووە دەیان هەزار فەرمانبەر و مامۆستایان لەو مافە بێ بەشكردووە و هەزاران كەس بە كەمتر لە ماف و شایستەی خۆیان خانەنشین بوون

 

١٠ ساڵە داخستنی دەرگای خوێندنگاو زانكۆ و نەخۆشخانەكان راینەچڵەكاندن و بێباك بوون بەرامبەر فەوتان و پەككەوتنی خوێندن و خزمەتگوزارییەكان

 

١٠ ساڵە بە توندی و گازی فرمێسكڕێژ و گوللە و چەك و شەق و گرتن و ڕفاندن وەڵامی خۆپیشاندەرانیان ئەدایەوە كە داوای رێككەوتن لەگەڵ بەغدایان ئەكرد  و تەخوینی خەڵكیان ئەكرد

 

١٠ ساڵە خەڵك بەرگەی بێ موچەیی و نەهامەتی و گیرفان بەتاڵی گرت، بەڵام خۆیان كاتێك دادگای پاریس لە ٢٥ی٣ بڕیاری راگرتنی نەوتی هەرێمی دەركرد، بەرگەی ١٠ رۆژیان نەگرت و لە كونفەیكونێكا بە هەموو مەرجەكانی عێراق رازییبوون و ملكەچانە لەژێر سایەی ئاڵای عێراقدا ئیمزای تەسلییمبوونیان كرد و بەناچاری رێگە راستەكەیان هەڵبژارد. ئێستاش لەبری داوای لێبوردن و داننان بە شكستی فرۆشتنی نەوت بە سەركەوتن پێمان ئەفرۆشن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن