102وتار

ئایا نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە دەکرێ؟

6/12/2024 2:24:00 PM
دڵشاد ئەنوەر

ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم ناو بەناو دەبێتە بەشێک لە گفتووگۆی نێوان وەفدی هەرێم و بەغداو باسوخواسی میدیاش، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئایا عێراق خواستی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی هەیە؟

بێگومان نەخێر… ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم نەک لە ڕووی  ئابوورییەووە سود بە عێراق ناگەیەنێت، بەڵکو کێشەو سەرئێشەی گەورە بۆ عێراقیش دروست دەکات. چۆن؟

ئەو بڕە نەوتەی ئۆپیک بۆ عێراقی دیاریکردووە تا هەناردەی بکات، ئێستا عێراق زۆر لەو بڕە زیاتر توانای هەناردەکردنی بە بێ هەرێمی کوردستان کر دوو ملیۆن 600 هەزار بەرمیلە، ئیتر چ پێویستی بە نەوتی هەرێم هەرێم هەیە؟
پاشان نەوتی بەسرەو خوارووی عێراق لە ڕوو کواڵێتییەوە لە نەوتی هەرێم باشترە بەوپێیەی نەوتی ئەوێ هی دەشتایی و هی ئێرە شاخاوییە. 

لە ڕووی دەرهێنان و کرێی کۆمپانیا نەوتییەکانەوە زۆر زۆر هەرزانتر دەکەوێ، چونکە دەرهێنانی نەوت لە دەشتایی ئاسانترە وەک لە شاخاوی. 

پاشانیش لەڕووی هەناردە کردنەوە ناردنە دەرەوەی نەوتی بەسرە زۆر تێچووی کەمترە لەوەی نەوتی هەرێم ببرێت لەوێوەو بەکرێیەکی زۆر بنێردرێتە دەرەوە، لە کاتێکدا بەسرە دەتوانێت بڕی زیاتری نەوتی لێوە هەناردە بکرێت.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، کرێی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت بۆ کۆمپانیاکان شةش دۆلارە، ئەم نرخە لەسەر بنەمای دەهێنانی نەوت لەبەسرە دانراوە، کە ناوچەیەکی دەشتاییەو دەرهێنانی نەوت لێی ئاسانترە، بەڵام هەمان نرخ بۆ نەوتی شاخاوی هەرێم نا مەنتقییە.

لە کاتێکدا هەرێم شاخاوییە، کۆمپانیاکان نەک بە شەش دۆلار بەڵکو بۆ بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت داوای 25 دۆلار دەکەن.

نەوتی هەرێم بەراورد بە جنوب کواڵێتییەکەی خراپترە،  نرخی دەرهێنانی زۆر گرانترە، نرخی کرێی هەناردە کردنیشی زۆر زۆر ترە، عێراقیش ئێستا لەو بڕە زیاتر نەوتی هەیە کە ئۆپیک بۆی دیاریکردووە، ئایا عێراق ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی پێویستە؟.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن