305 دیمانە

جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانمان یه‌كنه‌خه‌ین هاوپه‌یمانان وه‌كو ئه‌فغانستان به‌جێمانده‌هێڵن

10:21 - 15/06/2023

"زەمەن"


جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانیان یەکنەخەن هاوپەیمانان وازیان لێدێنن و بەجێیاندەهێڵن، هەر وەکو چۆن ئەفغانستانیان بەجێهێشت. وتی "ئیتر هاوکاریمان ناکەن و چەک و تەقەمەنیمان نادەنێ و مەشق بەهێزەکانمان ناکەن ئەوەش بە ڕاستی مەترسیەکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان."

جه‌بار یاوه‌ر، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌، چەندین جار لەلایەن ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە لەسەر یەکخستنی هێزەکانی خۆی، ئەگەرنا دەست لە یارمەتیدانی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە ڕووی چەک و تەقەمەنی و مەشقی سەربازییەوە هەڵدەگرن.

ئەم پسپۆڕە سەربازی و ئاسایشییە وەهای دەبینێت ئەوەی ئێستا بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت، یەکخستنێکی ڕووکەشییە. دەڵێت ئەگەر هێزی پێشمەرگە یەکبخرێت، دەبێت چیتر هەڵگری بیروباوەڕی حزبی نەبێت و تەنیا هەڵگری بیروباوەڕی نیشتمانی و نەتەوەیی بێت.

یاوەر ڕاشیگەیاند" بەداخەوە ئێمە هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو ئاستە کە یەکخستنی بیروباوەڕی جەنگی بێت ڕێکخستنێکی ڕووکەشە و تەنها ژمارە یەکدەخەین و بیروباوەڕ یەکناخەین ."

هەروەها وتی"کێشەکە ئەوەیە ئەوانەی یەکێتین هەر بە فەرمانی یەکێتی کارەکانیان جێبەجێ دەکەن و ئەوانەشی پارتین هەر بە هەمان شێوە هەڵگری بیروباوەڕی پارتین و بۆ بەرژەوەندی پارتی ئیش دەکەن و بە فەرمانی پارتی ئیش دەکەن تەنانەت کە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەن."

جەبار یاوەر ئاماژەی بە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی تر کرد کە لە هەرێمی کوردستان یەکنەخراون. لەو ڕووەوە وتی "بابەتەکە تەنیا هەر یەکخستنی هێزی پێشمەرگە نییە، چونکە نزیکەی 170 هەزار پۆلیس هەن لەگەڵ 40 هەزار کارمەندی ئاسایش هەن کە یەکنەخراون و تەنانەت هێزەکانی دژە تێرۆر و دەزگا زانیاری و هەواڵگرییەکانیش یەکنەخراونەتەوە".

دواتر 1 2 3 4 5 6 7 پێشتر 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن