ئیبراهیم عەلی زادە: ئێمه په‌نابه‌رانی هه‌ڵاتووی شه‌ڕنین هه‌ر ڕۆژه بمانگوازنه‌وه کامپێک
01:01 - 26/06/2024
سازدانی: زەمەن
سەبارەت بەزانینی هەڵوێستی حزبەكەی لەمەڕ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران و پرسی یەكگرتووی هێزە كوردیەكان و چۆڵكردنی بارەگاكانی كۆمەڵە لە زڕگوێز، "زەمەن" ئەم چاوپێكەوتنەی لەگە‌ڵ ئیبراهیمی عەلی زادە سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران سازكردووە.
* لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وترا كە جارێكی
تر حكومەتی هەرێمی كوردستان، فشاریان خستوەتە سەر كۆمەڵە و ئۆپۆزسیۆن بە چۆڵكردنی
ئۆردوگاكان و چوونە ناو كامپ، ئەم هەواڵانە تا چەند ڕاستە و وەڵامی ئێوە چی یە و چۆنە؟
ڕێگاچارەی موقنیع و باش بۆ ئەم قەیرانە چی یە؟
- ماوه‌ی زیاتر له
ساڵێكه، رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له نێوان حكومه‌تی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
واژو كراوه ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان سپێردراوه. به‌و پێیه له هه‌ردو زۆنی سه‌وز وزه‌ردی حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك
ئاسته‌نگ بۆ ئوپوزسیونی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان دروست بوه. گرینگ‌ترین به‌شی
ئه‌و رێككه‌وتنه پێوه‌ندی به سنوره‌كان و بونی هێزی پێشمه‌ره‌گه له‌و سنورانه‌وه
بوو. ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یان له سه‌ر سنوره‌كان بوو، به دوای ئه‌و
رێككه‌وتنه شوێنه‌كانیان چۆڵكرد و كشانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دیاری
كرابوو، به‌ڵێنیشی دا كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێرشی چه‌كداری نه‌كه‌نه سه‌ر
كۆماری ئیسلامی و به گشتی له هه‌رێمی كوردستان جموجۆڵی چه‌كداریان نه‌بێ.
له‌و ناوه‌دا،
وه‌زعی كۆمه‌ڵه، رێكخراوی ئێمه، تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو، ئێمه بۆ ماوه‌ی (25) ساڵه
بریارمان داوه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو پشتی جه‌بهه‌ی خه‌باتی چه‌كداری به
كار نه‌هێنین. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه په‌ره‌پێدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی
و كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات بوه و هه‌موان ده‌زانن كه ئه‌و ئاراسته‌یه
ده‌ستكه‌وتی به‌رچاویشی بوه. له هه‌رێمی كوردوستانیش چالاكی ئێمه؛ مه‌ده‌نی، سیاسی
و میدیایی بوه له چوارچێوه‌ی یاسا و رێسای ئه‌و هه‌ڕێمه‌دا. هه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی
كه له هه‌مو وڵاتانی ئوروپایی و له گه‌لێك شوێنی دیكه رێگه پێدراوه و به‌ریوه
ده‌چێ. چه‌كیشمان ئه‌گه‌ر پێ بوه بۆ دیفاع له خۆمان بوه، وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه له
هه‌موو عیراق خه‌ڵك چه‌كی پێێه.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا
ئێران زه‌ختی خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم كه بنه‌ماڵه و هه‌ڵسوراوانی ریزه‌كانی
ئێمه بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی په‌نابه‌ران،
له راستی دا شه‌رێكی نه‌فسیه له دژی نه‌ك ئێمه لێره، له هه‌رێم، به‌ڵكوو له
دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات له ناوه‌وه‌ی وڵات. ئه‌گینا تا ئێستاش چه‌ند
جار به‌رپرسانی باڵای عێراق رایانگه‌یاندوه؛ كه بڕگه سه‌ره‌كیه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كراوه و ره‌زامه‌ندیان له‌و بابه‌ته
ده‌ربریوه.
كه‌مپی زرگۆێز
كه كۆماری ئیسلامی داوای چۆڵكردنی ده‌كات. له راستیدا كه‌مپ نییه، به‌ڵكوو یه‌كێك
له لادێكانی هه‌رێمی كوردستانه، كه كاتی خۆی رژیمی به‌عسی فاشیست وێرانی كردبوو،
ئێمه (35) ساڵ له‌وه پێش، لێی نیشته‌جێ بوین و به شان و بازوی خۆمان ئاوه‌دانمان
كرده‌وه و سه‌ر له نوێ كردمانه‌وه به زرگۆێزه‌كه‌ی جاران. له گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر
پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ییمان پێكهێناوه، ژماره‌یەك له گیانبه‌ختكردوانمان له
ئارامستانی ئه‌وێ ئه‌سپه‌رده‌كراون. به‌رده‌وام خانه‌واده‌كانیان دێین بۆ سه‌ر گڵكۆی
رۆڵه‌كانیان له‌و شۆێنه.
به له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و راستیانه و ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه ئێران هه‌یه‌تی كه ئاماژه‌م پێ كرد،
چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه له لایه‌ن ئێمه‌وه قابیلی قه‌بوڵ نییه. به‌رێوه‌بردنی ئه‌و
داوایه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران. زه‌ربه‌یه‌ك ده‌بێ له پێوه‌ندی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان لەگە‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێته برینێكی قووڵ، كه به ئاسانی چاره‌سه‌ر
ناكرێ و هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌رەكی ده‌بێ. پێوه‌ندی مێژوویی، خه‌باتی
ئازادیخوازانه و رزگاریخوازانه‌ی ئه‌و دو به‌شه‌ی هاوچاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی كورد
وا ئاسان به ده‌ست نه‌هاتوه كه كه‌س بتوانی به ئاسانی گه‌مه‌ی پێ بكات. ئێمه
به‌ش به‌حاڵی خۆمان به‌رپرسیارین به‌رانبه‌ر به پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندییه مێژوویی
كه به خوێن ئاودراوه و مافی ئه‌وه‌مان نییه ته‌سلیمی وه‌ها داوایه‌كی ناره‌وا
بین.
* ئێوە وەكو ئۆپۆزسیۆنی
ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هۆكاری پشت ئەم زەخت و فشارەی ئێران تەنها لە بوون و ووجودی خۆتاندا
دەبیننەوە، یان فشارە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانیش؟
- ده‌یان ئاماژه
هه‌یه كه پێمان ده‌ڵێ؛ ئه‌و فشاره به‌ر له‌وه‌ی ئامانجی لاواز كردنی ئێمه بێ.
ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانه. ده‌كری پێم بڵێن ئاخۆ شاری كه‌ركوك به پیلان
و به فه‌رمانده‌یی كێ له هه‌رێمی كوردستان دابڕا؟ ده‌كرێ پێم بڵێن كێ له پشته‌وه‌ی
بریاره یه‌ك له دوای یه‌كه كانی دادگای فیدراڵی عێراقه بۆ بچوككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی
ئه‌و هه‌رێمه؟ هه‌ردو ده‌وڵه‌تی توركیه و ئێران چاویان به هیچ ئاستێك له ئازادی
و له ژیانی ئاسوده بۆ خه‌ڵكی كورد له هیچ پارچه‌یه‌كی هه‌ڵنایه. هه‌ر بۆیه لێره
فشار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دێنن بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بكه‌ن كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی
بێگانه بێت. نه‌توانی ببێت به ئه‌لگو بۆ هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان. پێم سه‌یره
بۆ چی ده‌بێ كه‌سانێك له‌و هه‌رێمه هه‌بن كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ساده‌یه نه‌بینن؟
تا ئەو جێگه‌یه‌ی
كه بگه‌رێتەوه بۆ ئێمه، كۆماری ئیسلامی خۆی باش ده‌زانێ كه هێز و توانای واقیعی
ئێمه له شوێنێكی دیكه‌یه. له‌و شوێنه‌یه كه كاتێك بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی
ده‌كه‌ین، چەند ملیون كه‌س وه‌ڵامی پێ ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمی
كوردستان فشاریان خستوەته سه‌ر ته‌نانه‌ت به ده یه‌كی ئه‌وه نیه كه له به‌شێك
له ئوروپا چالاكی ده‌كه‌ن.
* بەتایبەتی هەڵوێستی
ئێوە وەكو (كۆمەڵە) لە بەرامبەر گشت ئەو ڕووداوانە چی یە و دواین هەڵوێستی خۆتان بە
دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم وتوە؟
- به‌ڵی پێمان
وتوون و به خۆشیه‌وه ئه‌وانیش ده‌رگای گفتو‌گۆیان لەگه‌ڵمان لەسه‌ر ئه‌و بابه‌ته
دانه‌خستۆه و هیوادارم رێگه چاره‌یه‌كی مه‌عقولی بۆ بدۆزینه‌وه. پێویسته ئه‌وه‌ش
بڵێم كه ئێمه ئاسۆمان له‌و دیو له رۆژهه‌ڵات رونه. گورانكاری له ئێران چاره‌هه‌ڵنه‌گره
و زه‌مەن له ساڵحی ئێمه‌یه. لانی كه‌م شۆرشی ژینا ده‌بێ ئه‌وه‌ی به هه‌موان سه‌لماندبێ.
ئێمه په‌نابه‌رانی هه‌ڵاتووی شه‌ڕ نین، كه هه‌ر ڕوژه بمانگوازنه‌وه بۆ كه‌مپێك،
له تاڵی و سوێری خه‌باتێكی (50) ساڵه هاتوینه‌ده‌ر.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێم ته‌سلیمی ئه‌و داوا ناره‌وایه نابین، پشتمان به جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك له‌م دیو و له دیوی سنوره گه‌رمه (باشوور و ڕۆژهەڵات). ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
له هه‌ر دو دیو له ته‌نگانه‌كاندا به هانای یه‌كه‌وه هاتون و ئێستاش دڵیان
ئاگای له دڵیانه.
* ئایا بڕیار و بۆچوونێكی
یەكگرتوو هەیە لەنێوان هەموو هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە یەكلایكردنەوەی ئەو بڕیارانە،
چوونە كامپ، خەباتی مەدەنی یان ڕەتكردنەوەی هەموو ئەو فشارانەیە؟
- به‌ڵێ به خۆشیه‌وه
ئه‌و هاوهه‌ڵوێستی و هه‌ماهه‌نگیه لانی كه‌م له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، چه‌ندین
كۆبونه‌وه‌مان كردوه و نه‌خشه رێگه‌ی هاوبه‌شمان دارشتوه و نەتەوەیەكگرتوەكانمان
لێ ئاگادار كردوەتەوە و یادداشتی هاوبه‌شمان پێداون. به‌ڵام وه‌كوو هه‌میشه كۆماری
ئیسلامیش بۆ تێكدانی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه بێكار دانه‌نیشتوه و ئێمه ده‌زاننین كه
هه‌وڵی دیاری كراویش هه‌یه، هیوادارین هه‌مو لایه‌ك به چاوكراوه‌یی و ووشیاری هه‌وڵ
بده‌ن نه‌كه‌ونه داوی وه‌سوه‌سه‌ی فریوكارنه‌وه و ئه‌و یه‌ك ریزیه‌ی كه له سه‌ر
ئه‌و پرسه پێك هاتۆه نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
* چەند ڕۆژێكی تر
هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری پێشوەختە لە ئێران بەڕێوەدەچێت، نەزەری ئێوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن،
ململانێی ڕیفۆرمیست و پارێزگارەكان لە داهاتووی پرسی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی
چییە و چارەنووسی ئێران بەكوێ دەگەیەنێت، ...... كام كاندید چانسی دەرچوونی باشترە بەقازانجی خەڵكی كوردستان و ئێرانە، هەڵوێستی ئێوە
وەكو (كۆمەڵە) ڕوو بە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان چییە؟
- گرینگی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
له‌وه دایه كه له كاتێك دا به‌رێوه ده‌چێت كه قه‌یرانه‌كانی ئێران له هه‌میشه
قوڵتر و به‌ربڵاو تر بونه‌وته‌وه و هیچ رێگا چاره‌یه‌كیشی بۆیان نییه. ناره‌زایه‌تی و بێزاری خه‌ڵك به ئه‌و په‌ری خۆی
گه‌یشتوه. هه‌ر ئێستا له درێژه‌ی شۆڕشی ژینادا چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
به هێز له ئارا دایه: موقاوه‌مه‌تی ژنان به‌رانبه‌ر به سه‌رپۆشی زۆره‌ملی به
پانتایی هه‌موو ئێران، مانگرتنی كریكارانی پێشه‌سازی نه‌وت، خۆ پیشاندانی به‌رده‌وامی
خانه نیشنان. بێجگه له سه‌ركوت كردن هیچ رێگا چاره‌یكی دیكه‌ی نییه و ئه‌وش وای
لێ هاتۆه كه خه‌ڵك ناترسێنێ.
زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێران لەمێژە هیچ هیوایەکیان بە سندووقی دەنگدان
و چاکسازی له‌و رێگه‌یه‌وه نەماوە. جگە لەوەش “مەسعود پزیشکیان” به‌ربژێری ریفورم خوازه‌كان هەر لە ئێستاوە لە
وتار و گفتوگۆکانی كه‌مپینی هەڵبژاردن، بەردەوام خۆی وەک گوێڕایەڵی ڕێبەر و درێژەپێدەری
ڕێگای ڕەئیسی پیشان دەدات. هۆکارەکەشی ڕوونە، ئەو ئەگەر پێشی وابێت کە ڕەنگە سەر لە
سندووقی دەنگدان دەربهێنێت، لەوە گەیشتووە کە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، نابێت
چاوەڕێی دەنگی خەڵک بێت، بەڵکوو ئەگەر بێتوو کەمێک شانسی هه‌بێت، ئەوە تەنیا بە بەیعەتی
بێ ئەملاو و ئەولا لەگە‌ڵ خامنەیی مسۆگەر دەبێت.
ئەو کەسەی کە لە
سندووقی دەنگدانی ئەم شانۆی هەڵبژاردنە دێتە دەرەوە، سیاسه‌ت دارێژه‌ر نییه له
باشترین حاڵه‌ت دا كار به‌ڕێكه‌ری خامنه‌یی و سپایه. مەسعود پزیشکیان، کاندیدی ڕیفۆرمخوازه‌كان
بە مەبەست لە فلتەری شۆڕای نیگەهبان تێپەڕێنراوە بۆ ئەوەی هەندێک بازاڕی هەڵبژاردنی
پێ گەرم كه‌ن. راپرسیه‌كانی باوه‌رپێكراو وا ده‌ر ده‌خه‌ن كه رێژه‌ی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه كه‌متر
له هه‌مو جارێكی دیكه ده‌بێت و رێژه‌كه‌ی ده‌به‌نه سه‌رێ. كامیان سه‌رده‌كه‌ون؟
ئه‌وه‌یان كه پێشوه‌خت له لایه‌ن خامنه‌یی و پاسدارانه‌وه دیاری كرایێت.
هیچ كام له كاندیده‌كان
هیچ پلانێكیان بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی كورد نییه هی چ پلانێكیان بۆ
كه‌م كردنوه‌ی هه‌ڵاواردن و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر خه‌ڵكی كورد نییه. بۆێه
لام وایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناكه‌ن و كۆمه‌ڵه‌ش
به ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك بایكوتی كردوه.