ڕۆژنامەی سۆزجو: ئاک پارتی لەماوەی یەک مانگدا دەنگەکانى شەش خاڵ پاشەکشەی کردووە
03:00 - 31/07/2024
زەمەن:-
دوای ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەلایەن ناوەندی میترۆپۆل بۆ توێژینەوە و راپرسی لە تورکیا کە ڕۆژنامەی سۆزجو بڵایوکردوەتەوە، ٪٨٠ی بەشداربووان پێیان وایە حکومەتى تورکیا لە بەڕێوەبردنی سیاسەتى ئابووری شکستیهێناوە.
هەر لەو ڕاپرسییەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە ئەگەر لەم یەکشەممەیەدا هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە چ پارتێکی سیاسی دەدەیت، 33.8%ـى بەشداربووان دەنگیان بە جەهەپە داوە و 26.1%ـى بەشداربووان دەنگیان بە ئاک پارتى داوە.
هاوکات بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ناوەندی میترۆپۆل ، ئاک پارتی لەماوەی یەک مانگدا دەنگەکانى شەش خاڵ پاشەکشەی کردووە.