وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
01:38 - 26/10/2024
زەمەن - ئێران
ئێران دەڵێت: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکان
پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێران مافی بەرگرییکردنی لە خۆی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە
کردووە، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک لە پێگەی سەربازیی
لە ئێران دەکەین.
دەشڵێت: ئەوە دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان
و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەتایبەتی بنەمای پێشگرتن لە هەڕەشەکان، یان بەکارهێنانی
هێز دژی یەکپارچەیی خاکی و سەروەری نیشتمانیی دەوڵەتەکان.
باسی لەوەش کردووە، ئێران بە پشتبەستن بە هەموو توانا
ماددییەکانی خۆی و گەلەکەی لە پێناو بەرگریی لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ژیان و
بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی، بەرپرسیارێتی تاکەکەسی و دەستەجەمعی
دووپات دەکاتەوە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.