ئەمریکا: دەستمان لە کوشتنی هەنییە نەبووە
03:10 - 31/07/2024
زەمەن _ جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەشدارنەبوون و پێش کوشتنیشی ئاگادار نەکراونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، دەستیان لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس نەبووە و ئاگاداریش نەبوون، وتیشی: "مەحاڵە پێشبینی کاریگەرییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بکەیت، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمەریکا کاری لەسەر دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەختی ئێران، ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران.