بزانە ئیسرائیل چۆن شوێنەکەی ئیسماعیل هەنییەی زانیوە؟
10:19 - 01/08/2024
زەمەن - ئێران
پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرای دەکات،
ئیسڕائیل لەڕێی واتس ئەپەوە شوێنی ئیسماعیل هەنییەی دۆزیوەتەوە.
عیماد ئەبشانس کە پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە
باس لەوە دەکات، هەنییە
تەلەفونی زیرەكی بەكارهێناوە و دوو كاتژمێر
پێش كردنە ئامانجی, لەڕێی (واتس ئەپ)وە پەیوەندی كردووە بە یەكێك لە كوڕەكانی.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ئیسڕائیل ئەو واتس ئەپ بۆ سیخوڕیكردن بەكاردەهێنێت.
جێی ئاماژەیە، هەنییە
ئەو كاتەی كراوەتە ئامانج، لەیەكێك لە باڵەخانەكانی جەنگاوەرە دێرینەكانی ئێران
بووە، كە بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، تەنها ژمارەیەكی زۆر كەم لە فەرماندە ئەمنیەكانی
ئێران، شوێنی مانەوەیان زانیوە.
بەرەبەیانی
دوێنێ ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس و یەکێک لە
پارێزەرەکانی بەهۆی بۆردومانێکەوە لە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆر کران.