162 جیهان

کێن ئەوانەى بڕیاری کوشتنى ئیسماعیل هەنیەیان دا؟

11:16 - 01/08/2024

زه‌مه‌ن – ناوچه‌یی

پێنج كاره‌كته‌ری گه‌وره‌ بڕیاری كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه‌یان داوه‌و تا ساتی كوشتنیشی چاودێری چالاكیه‌كه‌یان كردووه‌.

رۆژنامەى شەرقلئەوسەت لە ژمارەى ئەمڕۆیدا زۆرینەى لاپەڕەکانى بۆ بەدواداچوونى کوژرانى ئیسماعیل هەنیە تەرخانکردوە و تێیدا شەنوکەوى زۆر بابەتى کردووە.

راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو كه‌ بڕیاری کوشتنى ئیسماعیل هەنیە دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵاى ئیسرائیل، کە لە چەند کەسێکدا قەتیسیان کردووە، ئەوانیش بنیامین نەتانیاهۆى، سەرۆکوەزیران، یواف گالانت وەزیری بەرگریی، رون دیرمەر، وەزیری ستراتیژیی، هێرتسی هێڵفی، سەرۆک ئەرکانى سوپا، رونین بار، سەرۆکی مۆساد و سەرپەرشتیارى دانوستانەکان لەگەڵ حەماس و سەرۆکی شاباک و ژمارەیەکى دیکە، کە ناوى نەهێناون.

بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەکە لیژنە تایبەتەکە لە کاتژمێر 8:00ـى شەوى سێ شەممە لەسەر چوارشەمەوە کۆبوونەتەوە و شوێنەکەیان بەجێنەهێشتووە تاوەکو چالاکییەکە جێبەجێکراوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە هەموو ئەگەرەکانیان تاوتوێ کردووە، لەوانەش فراوانبوونى جەنگەکە بۆ رووبەرێکى فراوانتر، هەربۆیە بڕیاریان داوە بەهیچ شێوەیەک لێدوانى لەبارەوە نەدرێت و تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو رستانەى تەورات بڵاوبکرێنەوە، کە باس لە تۆڵەکردنەوە و گەڕان دەکات بەدواى دوژمناندا.

بەرەبەیانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ لە تاران، شوێنی مانەوەی ئیسماعیل هەنییە بە مووشەکێک کرایە ئامانج و خۆی و پاسەوانە تایبەتەکەی کوژران. هەنییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەو شارە بوو.

هەرچەندە پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل درێژ دەکرێت، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسیاریێتی کوشتنی سەرکردەی یەکەمی حەماسی لە ئەستۆ نەگرتووە.

چوارشەممە 31ـی تەمووزی 2024، وتەبێژێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رووسیا سەرۆکایەتیی دەکات رایگەیاند، ئەمڕۆ ١ی ئاب کاتژمێر 16:00، بە کاتی واشنتن  و کاتژمێێر 23:00 بەکاتی هەولێر، کۆبوونەیەکی بەپەلە سەبارەت بە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس دەکەن. دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئێران و بە پاڵپشتیی نوێنەرانی رووسیا، چین و جەزائیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن