51 ئابوری

مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

10:04 - 06/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨دا، ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمرۆ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مووچەی دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بڕیارە تا ڕۆژی سێشەممە، سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچەی مانگی ٨ وەربگرن.

هەروەها بڕیارە لەزووترین کاتدا، مووچەی مانگی ٩ش دابەش بکرێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن