نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد
11:32 - 06/10/2024
زەمەن - ئابوری
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٥٩٠ هەزار دینار و ئەمەش بەرزترین
ئاستییەتی لە مێژوودا.
ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ گەیشتە ٥٩٠ هەزار دینار. ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسەی
زێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا دابەزیوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، دابەزینی بەهای
دینار بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، لەوانە شەڕی غەززە، حزبوڵا و
ئیسرائیل.