2338 عیراق

ئەندامێکى ئەنجوومەنی پارێزگا لە یەکەم رۆژى دەستبەکاربوونى سه‌نگه‌ری گۆڕی

10:45 - 08/11/2024


زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان


له‌ پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئەندامێکى نوێى ئەنجوومەنى پارێزگا دیوانییە لە یەکەم رۆژى دەستبەکاربوونى فراکسیۆنەکەى بەجێهێشت و چووە نێو فراکسیۆنێکى ترو سه‌نگه‌ری گۆڕی.

 رەحیم بدێرى له‌ پارێزگای دیوانیه‌ كاندید بوو لە فراکسیۆنى هاوپەیمانى هێزەکانى دەوڵەتى نیشتمانى، کە لەلایەن عەمار حەکیم، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساحیب جاسمى ئه‌ندامی ئه‌و فراكسیۆنه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ پۆسته‌كه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌، بدێری دوێنێ پێنجشەممە چووه‌ شوێنی ئه‌و ئه‌ندامه‌و دەستبەکار بوو.

بدێری پاش سوێندخواردنی له‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی دیوانیه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونی،  لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى: "بڕیارم داوە بچمە ناو فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا كه‌ نوری مالیكی ئەمیندارى گشتیى حيزبى دەعوە سەرۆکایەتى دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن