سێ کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان دەکرێتەوە
12:14 - 27/01/2025
زەمەن _ عێراق
ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند: سێ کارگەى نوێی دروستکردنى دەرمان لە عێراق دەکەنەوە کە بوارەکانى مەرهەم، کرێم و شروب دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی لە زاری محەمەد عەبدولقادر بەڕیوەبەرى گشتى پیشەسازیی دەرمان لە عێراق ، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، سێ کارگەی دروستکردنی دەرمان، لەسەر شێوازی ستانداردی جیهانی لە عێراق دەکرێتەوە و سێ بیناى کۆنی وەزارەتى تەندروستییان بۆ نۆژەندەکرێـتەوە و باشترین تەکنۆلۆجیاى بەرهەمهێنانى دەرمانى تێدا بەکاردەهێنن.
باسی لەوەشکردووە، و بڕیارە لە ماوەیەکى کەمی داهاتوودا وەزارەتى تەندروستى دەست بەکارەکانى بکات لەو بوارەدا