110 عیراق

ئێران بۆ پرسی «حیجابی ژنان»دەستی شل دەکات

03:21 - 23/01/2025

زەەمەن_جیهانی

 

 حکومەتی ئێران بڕیاریداوە، فشار خستنە سەر ژنان بۆ پۆشینی باڵاپۆشی کەمتر بکاتەوە.

 

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد جەواد زەریف راوێژکاری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس ئاشکرایکرد، ئەگەر لە شەقامەکانی تاراندا بەرێگادا بڕۆیت دەبینیت بەشێکی زۆری ژنان باڵاپۆش نین و یاساکانی باڵاپۆشی جێبەجێ ناکەن، کە ئەوە کارێکی دژ بە یاسایە، بەڵام حکومەت بڕیاریداوە چیتر فشار نەخاتە سەریان.

وتیشی: بڕیاری ئەوەی فشار نەخرێتە سەر ژنان بۆ باڵاپۆشی بە هەوڵی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دراوە و توانیویەتی بەرپرسەکان رازی بکات لەسەر ئەو بابەتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پۆشینی باڵاپۆشی لە ئێران بە یاسا سەپێنراوە، بەڵام لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا مشتومڕ لەسەر ئەو پرسە زۆر بووە و خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ.

هاوکات، لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی ٢٢ ساڵیش لە ساڵی ٢٠٢٢، ئەو پرسە وەک بۆمبێک تەقییەوە و لەماوەی ئەو دوو ساڵەی رابردوودا گەنجان و چالاکوانان بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیان بە ئەنجامدانی چالاکی و دەربڕینی ناڕەزایەتی کرد لەژێر ناوی 'ژن، ژیان، ئازادی'.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن