سەرۆكکۆماری عێراق پێشوازی لە شێخی ئەزهەر کرد
12:25 - 14/11/2024
زەمەن -ئازەربایجان
د. لەتیف جەمال
ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە د.ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر کرد و دۆخی
ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.
لەچوارچێوەی بەشداریکردنی
سەرۆكکۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە
باکۆی پایتەختی ئازەربایجان پێشوازیکرد لە د.ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر.
لە دیدارەکەدا، رەوشی
ئێستای ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی دەستدرێژی دوژمنکارانەی سەر هەردوو گەلی فەڵەستین
و لوبنان و چۆنێتی کۆتاییهێنان بەو دوژمنکارییە تاووتوێ کرا.
سەرۆكکۆماری
عێراق ستایشی هەڵوێستی بەڕێز شێخی ئەزهەری کرد لەبارەی پرسی دانیشتوانی غەزە، هەروەها
دوپاتیکردەوە، کە پێویستە بە هەموو کەناڵ و رێگا بەردەستەکان درێژە بە گوشارەکان
بدرێن بۆئەوەی جەنگ رابگیرێت.
دووپاتیشی
کردەوە کە گوتاری میانڕەو چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی ناوخۆیی و بەدیهێنانی
یەکگرتوویی ئیسلامی.
سەرۆك کۆمار
دوپاتیکردەوە، عێراق بەدەست تیرۆر و ئایدۆلۆژیای توندڕەوییەوە ناڵاندی، کە بەشێوەیەکی
نەرێنی کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان دروستکردبو، بەڵام خەباتی کرد و بەسەر
پاشماوەکانی قاعیدە و داعشدا سەرکەوت و تائێستاش بەردەوامە لە چەسپاندنی بنەماکانی
لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەیدا.
لەبەرانبەردا شێخی
ئەزهەر سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆكکۆمار دەربڕی و جەختیکردەوە، کە ئەزهەر بە پەرۆشە
بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاریکاری لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاسایش و خۆشگوزەرانی
بۆ گەلانی ناوچەکە.