ئایا مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ پاشەکەوت دەکرێت؟
04:37 - 26/11/2024
زەمەن – هەرێمی کوردستان
دەنگۆی
پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ ڕەتدەکرێتەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەو
جۆرە نەدراوە.
ئەمڕۆ ٢٦ی
تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەرى گەنجینەى 2ـى سلێمانى بە کەناڵ 8ی ڕاگەیاندووە، هیچ بڕیارێک بۆ پاشەکەوتى مووچەى مانگەکانى
١٠ و ١١ نەدراوە و تەنیا داواى ژمێرەی کۆتایی لە فەرمانگەکان کراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى
وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ، هەموو مانگێک داواى ئەو ژمێرەیە دەکات.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەش کردووە، ئەو نوسراوەى لەگەنجینەکانەوە ئاڕاستەى فەرمانگەکان کراوە پەیوەندى
بە پاشەکەوتى مووچەوە نییە، بەڵکو بۆ ئەوە بووە مووچەى مانگى ١٠ لەهەر کاتێک دابەشکرا
لە ژمێرەى مانگى ١٠ تۆماربکرێت، بۆ مووچەى مانگى ١١ش بەهەمان شێوە دەبێت.