3389 کوردستان

شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە سێ رۆژ باران دەبارێت

08:21 - 12/11/2024

زەمەن - کوردستانى

 

هەڤاڵ سدیق، شارەزاى کەشوهەوا رایگەیاند، لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو، شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و ماوەى سێ رۆژ باران بارین بەردەوام دەبێت.

 

ئەو کەشناسە راشیگەیاندووە، لە رۆژانى 18و 19 20ى ئەم مانگى کەشێکى ناسەقامگیر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات و دەیانخاتە ژێر کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ناوچەکانى دەریاى ناوەڕاست، بەهۆیەوە شەپۆلێکى تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن