سەرۆكی كاتی پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بڕیار بدات؟
11/27/2024 8:26:00 PM
چۆمان محەمەد
دوای پەسەندكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمیسۆنی عێراقەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت،بەپێی مادەی (٤٨)لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە ۱ ساڵی ۱۹۹۲ی هەمواركراو پابەندی پەرلەمانی تازە هەلبژێراوی كردوە بەوەی لەدانیشتنی یەکەمیدا سەرۆک و جێگر و سکرتێری بە زۆرینەی دەنگی موتڵەقی ئەندامانی هەڵدەبژێرێت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە نیوە کۆ یەکی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان واتە (٥١) دەنگی پەرلەمانتارانی پێویستە..
پێشبیینی دەكرێت بۆ پرسی پەرلەمان یەكێك لەم حاڵەتانە روبدات:
۱_بۆچونێك هەیە پێی وایە بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە
سیاسیەكان كۆبونەوەی یەكەمی پەرلەمان ئەنجام نادرێت لەوبەروارەدا كە دیاریكراوە بەبانگهێشتی سەرۆكی هەرێم،دەكرێت دواتر كۆبونەوە بكرێت،بەڵام گەر بەردەوامی بدرێت بە ئەنجام نەدانی كۆبونەوە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لەبەرواری بانگهێشتكردنەوە ئەوا بەفەرمانی سەرۆكی هەرێم پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوەوپێویستە هەلبژاردن ئەنجام بدرێتەوە كە ئەم حاڵەتە بە ئەستەم دەبینین روبدات..
۲_یاخود لایەنە سیاسیەكان نەگەشتونەتەرێكەوتن، بەڵام كۆبونەوەی پەرلەمان دەكرێت وسوێندی یاسایی دەخورێت لەلایەن ئەندامان،بەتەمەنترین ئەندام كە لەنەوەی نوێە سەرۆكایەتی ئەم دانیشتنە دەكات،دەرگای خۆپالاوتن دەكاتەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان،دەنگدان نهێنیە و كێی زۆرینەی بەدەست هێنا براوەدەبێت،دیسان ئەم سیناریۆیە بە ئەستەم دەبینڕێت كە یاساییەو پەیرەویە چونکە ئەم پۆستانە بونەتە بەشێك لە رێكەوتنی سیاسی وبەبێ الاتفاق ئەستەمە روبدات..
۳_یا ئەوەتا لایەنە سیاسیەكان بۆ دابەشكردنی پۆست ودەسەلاتەكان نەگەشتونەتە رێكەوتن،كۆبونەوەی پەرلەمان دەكرێت،پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن،سەرۆكی كاتی لای نەوەی نوێە،لەم كاتەدا بۆ كردنەوەی دەرگای خۆپالاوتن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی كۆبونەوەكە بەكراوەی بەجێدێڵێت بۆ رێكەوتنی سیاسی كە ئەم سیناریۆیە پیشبینی كراوە روبدات،كە جێهێشتنی كۆبونەوەی بە كراوەی پێچەوانەی بڕیارێكی دادگای فیدرالیە بە ژمارە (٥٥/اتحادیە/۲٠۱٠)كە لەبەرواری ۲٤/۱٠/۲٠۱٠ دەرچوە،كاتێك بەرێز (فواد مەعصوم رئیس السن)بەتەمنترین ئەندام و سەرۆكی كاتی بو كۆبونەی یەكەمی بەكراوەی جێهێشت،دادگا بڕیاریدا بە هەلوەشانەوەی بریاری بەكراوەی جێهشتن وپابەندكردن بەهەلبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق،پرسیاری گەورە ئەوەیە نەوەی نویی دەچێتە ژێر باری بڕیارێكی لەم چەشنە؟كەلەرابردودا دژایەتی ئەم بەكراوەی جێهیشتنانە بونە؟لێدەگەرێن بزانین چیی رودەدات،بۆیە گەر بڕیارێكی لەم چەشنە بدێت لایەنە سیاسیەكان رێك نەكەوتبن،تانە بدەن لێی لەبەردەم دادگای فیدرالی دیسان گرفتە بۆ پرۆسەكە...
٤_یا ئەوەیە لایەنە سیاسیەكان رێدەكەون و هەلبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لەو بەرواردەدا ئەنجام دەدرێت كە ئەمەش بە ئەستەم دەبینین بۆ دۆخی ئیستا چونكە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وحكومەت وسەرۆكایەتی هەرێم ووەزارەتەكان بونەتە یەك پاكێج..
لەهەموو بارێكدا زوو بەزوو ڕێكەوتنی حیزبەكان بەتایبەت یەكێتی وپارتی زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ودامەزراوەكانی لەم چەقبەستویە تێپەرێنرێت.