بۆ رێگریکردن لە کۆچى گەنجان حکومەتى هەرێم و بەریتانیا رێککەوتن
07:50 - 28/11/2024
زەمەن - کوردستانى
ماوەى دوو رۆژە وەزیرى ناوخۆى بەریتانیا لە عێراق و هەرێمى کوردستانە، لەگەڵ هەریەک لە عێراق و هەرێمى کوردستان رێککەوتنى کردووە بۆئەوەى رێگە لە کۆچى نایاسایى بگرن.
بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی رێکكەوتنی لەگەڵ بەغدا و هەولێر کردووە، حکومەتی بەریتانیا 300 هەزار پاوەند دەداتە عێراق بۆ راهێنانی ئەمنیی و پاراستنی سنوورەکانى هەروەها 200 هەزار پاوەند دەداتە هەرێمى کوردستان بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.
ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئەم رێککەوتنەی نێوان بەریتانیا، عێراق و هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی روونە بۆ قاچاخچییە تاوانکارەکان کە ئێمە لە سەرانسەری جیهان بەدوایانەوە دەبین.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان تیمێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی پێکدەهێندرێت.