منیش تەحەدای بەرێز شاسوار عەبدولواحید ئەکەم !
11/7/2019 1:06:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین
هەڤاڵ شاسوار لە پەیجی خۆی تەحەدا نامەیەکی
سەیرو سەمەرەی نوسیوە. بەقسەی ئەم لە ئەوروپا خەلک پارەی خۆڵ و خاشاک نادات و خۆڵەکەش
پارە ئەکات !
من وەک هاونیشتمانیەکی کوردستانی کە زیاتر لە
22 ساڵە لەولاتی هۆلەندا ئەژیم و زۆر موتەوازعانە زانیاریم لەسەر سیستمی سیاسی و کۆمەلایەتی
و ژینگە و حیزبەکانی ئەم ولاتە هەیە. بە خەڵکی کوردستان ئەڵێم ئەو قسانەی بەریز
شاسوار کردویەتی و گوایە تەحەدای حکومەتی هەریم ئەکات و نارەزایەتی بەرامبەر وەرگرتنی
5 هەزار دینار لەبەرامبەر فرێ دانی خۆڵ و خاشاکی مالاندا، دەربری یەوە، لە خۆڵ لەچاوکردنی
خەلک زیاتر شتیکی تر نیە، ئەم خەلکانە بەردەوام فەزای سیاسەت و دەولەتداری و
بازرگانی و تەونی کۆمەلایەتی تیک ئەدەن و خۆیان لەبەر چاوی خەلک کردوە بە شارەزای
هەمو بواریک و دەم لەهەمو شتیک ئەدەن.
بەخەڵکی کوردستان ئەڵیم لەم هۆلەندایەی منی
لێ ئەژیم کە ئەکەویتە ناوجەرگەی ئەوروپاوە ، هەمو ماڵیک پارەی سالانەی فرێ دانی خۆڵ
و خاشاک ، هی ئاو ئاوەرۆ هی سەلامەتی تەندروستی ئەدات. بۆ نمونە پارەی بنەرەتی
سالانەی مالان بۆ فری دانی خۆڵ و خاشاک باسس ەکەی 169 یۆرۆیە ئەمە ئەگەر کۆنتەینەری
زیادە داوا بکەیت پارەی زیاتر ئەدەیت، بیگومان لەبەر ئەوەی سیستمی سیاسی ئەم ولاتە
نا ناوەندی یە و شارەوانیەکان هەریەکەیان بۆ خۆیان تاریفەی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ
پاک و خاوینی و فرێ دانی خۆڵ و خاشاک. نوسەری ئەم سەرنجە یەکیکم لەوانەی کە لەماڵەکەم
دا ٣ جۆر کۆنتەینەری جیام هەیە هی پاشماوەی خواردن، هی پاشماوەی باخچە و سەوزە، هی
کاغەز فڕی دان ساڵانە لەو برە پارەیەی کە وەک باسس ئاماژەم پێ داوە زیاتر ئەدەم. هەر
لەماڵەکەی خۆشماندا پلاستیک و شوشە جیا ئەکەینەوە
لە گەرەکەکەماندا کۆنتەینەری تایبەت هەیە ئەیخەینە ناوی.
بۆیە بە بەرزی شاسوار
و هاوشیوە و هاو ئاوازەکانی ئەڵێم بەسە دەست لەچەواشەکاری و ئەم هەلسوکەوتە پۆپۆلیستیانەیە هەڵبگرن.