552وتار

پەیامێک بۆ سەرانی کورد ئەفغانستانتان لێ دیارە؟

8/11/2021 10:41:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین



جۆ بایدن پەشیمان نیە: " ئەفغانستان ئەبێ خۆی چارەسەری خۆی بکات".

بایدن پەشیمان نیە لەوەی کە لەشکرەکەی لە ئەفغانستان کشاندەوە.

ئەمڕۆ جۆ لە پێرسکۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند:

" لە ٢٠ ساڵی ڕابردودا، زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلارمان سەرفکردوە.

ڕاهێنانمان بە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار چەکدار کردوە بە تازەترین کەرەستەوە.

ئیتر ئەبێ سەرکردەکانی ئەفغانستان خۆیان چارەسەری خۆیان بکەن. هەزاران سەربازی ئەمریکایی بریندار یان کوژراون. ئیتر ئەبێ ئەوان خۆیان شەڕ بۆ خۆیان و بۆ وڵاتی خۆیان بکەن. وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەوام ئەبێ لە پاڵپشتیکردنیان لە ئاسمانەوە، هەروەها هاوکاری هێزی ئاسمانیان ئەکات.

ئێمە بەردەوام ئەبێن لە پێدانی تفاق و کەرەسەی جەنگی، لە خواردن و موچە دانیان.

بەڵام ئەبێ ئەوان خۆیان شەڕ بۆ خۆیان بکەن. ئەوان سەربازیان لە تاڵیبان زیاترە. پێم وایە ئیتر ئەوان ئەبێ خۆیان ڕیک بخەن، سیاسیەکانیان پێکەوە کار بکەن. ئێمە خاوەنی بەڵێنەکانمان ئەبین. بەلام بەهیچ جۆڕیک پەشیمان نیم لەو بڕیارەی کەداومانە.

ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ٢٠٠٣ وە، وا ١٨ ساڵە هاوشێوەی ئەفگانستان، هاوکاری کوردستان ئەکەن، لەگەڵ سەرانی هەردوو حیزبەکە خەریکن ، پڕچەکیان ئەکەن، موچەیان ئەدەنێ، ڕاهێنان ئەکەن و باشترین چەک و تەقەمەنی پێداوین. بەڵام پارتی و یەکێتی تائێستا نەیان توانیوە، هێزی پێشمەرگە یەک بخەن و لەشکرێکی نیشتمانی دروست بکەن. 

گەندەڵی و فەسادی ئیداری و سیاسی و ئەخلاقی لەو پەڕی خراپی دا، ئایە ناترسن سبەینێ، جۆ بایدن هاوشێوەی ئەفغانستانتان لێ بکات و هەمان ئەو شتانەتان بەناوچاواندا بداتەوە، کە ئێستە بە ئەفغانیەکانی ئەڵێ؟ 

ئەفغانستان نمونەیەکی زیندو، بەڵام زۆر تاڵە بۆ باشوری کوردستان کە دوور نیە هەمان سیناریۆ دوبارە ببێتەوە و دواجار پیتان بڵی بڕۆن خۆتان شەڕ بۆ ولاتی خۆتان بکەن و یەک بگرن !!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن