ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
1/7/2025 1:04:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین
دەسەلاتدارانی هەرێم لاسایی سەردەمی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤێتی جاران و ئێستا، ئەکەنەوە. لە دوای
ساڵی ١٩٩٥ وە کاتێک بۆریس یەڵسن دا، دەسەلاتداران دەستیان کرد بە فرۆشتنی کۆمپانیا
گەورەکان و موڵکەکانی دەوڵەت بە کەرتی تایبەت و بە وانەی کە لە کاربەدەستەکانەوە نزیک بون، بە پارەی کاش
و بە قەرز و بە نرخی داشکاو. لەوانە ١٢ کۆمپانیای گەورەی دەوڵەتی یان لە
سێکتەرەکانی نەوت و وزە و کەرەستەی خاو پێ فرۆشتن .. لەم پرۆسەیەدا گەندەڵی گەورە
کرا. بەهانەی ئەم تاڵانفرۆشیەیان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ساڵانە بوو!! ئیتر
دانی (قەرز بەرامبەر بە پشک) بو بە یاساو ڕێسای بەدناوی و گەندەڵی گەیشتبوە لوتکە.
حکومەت بە ئەنقەست قەرزەکانی نەدانەوە، مافیان دابە قەرزدەرە
ئۆلیگارەکان کە بەشەکانی خۆیان لە مەزادی ئاشکرادا بە کۆمپانیا گەورەکان بفرۆشنەوە،
هەندێک جاریش هەر بەخۆیانیان دەفرۆشتەوە !! بۆریس یەڵسن گروپێکی بچوکی سەرمایەداری
نزیک لە خۆی دروستکرد، ئەویش بە فرۆشتنی پشکە ئابوریەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بە
نرخێکی داشکاو وبە هەرزان بەو کەسانە.
لەدوای ساڵی ٢٠٠٠وە کە پوتین دەسەڵاتی گرتەدەست، کارئاسانی زیاتری بۆ
شەپۆلی دووەمی ئۆلیگارەکان کرد بە پێدانی کۆنتراکت (عەقد)ی دەوڵەتی. وەکالەتی
شەخسی لە زۆر سێکتەردا، وەکو ژێرخانی ئابوری و بەرگری و تەندروستی و وزە، حکومەت
بە نرخی چەند قات لەنرخی بازاڕ بۆی حساب دەکردن، بەرتیل یشیان ئەدا بە بەرپرسەکانی
ئەو سێکتەرانە و کارەکانیان بە زویی بۆ جێبەجێ دەکردن. بەم جۆرە پوتین لەشکرێک لە
ئۆلیگارشی گەورەی دروست کرد کە هەمویان چاو لەژێری خۆی بوون و پشکی گەورەی تیایاندا
هەبو. لەسەرەتای غەزوی روس بۆ ئۆکراینا ئەمریکا و ولاتانی ئەوروپا سزای بەشێکی زۆر
لە ئۆلیگارەکانی سەر بەپوتین یان دا کە بەدنیادا بڵاو بونەوە و لۆبییان بۆ پوتین و
داگیرکاریەکانی دەکرد.
ڕەنگە ئەو کورتە نوسینە بەس بێ، بۆ بەرچاو ڕونی خوێنەران و بەراوردکردنی
ئەوەی لە روسیا دا ڕوی داوە و ئەوەی لەم ساڵانەی دوایی دا و بەتایبەت لەدوای
روخانی رژێمی فاشیستی بەعسەوە لە کوردستان، ڕوئەدات. دەسەڵاتدارانی هەرێمی
کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە ئۆلیگاری بنەماڵە و حیزبیان دروستکردوە، کە دەستیان
ناوەتە بینەقاقای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. تاکاتی نوسینی ئەم چەند دێرەش ملهوڕانە
بەردەوامن. کە تازەترین یان وەکو لە راگەیاندنەکانەوە بینیمان و خوێندمانەوە وا بەشێک
لەسێکتەری تەندروستیش کە دابینکردنی مەواد
و کەرەسەکانی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتیەکانی کوردستانە بە دەردی سێکتەرەکانی تر
دەبەن و تیایدا ژمارەیەک لە سەرمایەداری وابەستەی خۆیان لەسەر ژیان و تەندروستی و
هاووڵاتیانی کوردستان، دەوڵەمەندتر و پارەدارترو زیاتر، دەکەن. بێگومان ئەگەر
ئەمەیان بۆ بچێتە سەر، هیچ گەرەنتیەک نیە کە سبەینێ نەخۆشخانەکانیش بدەن بە کەرتی
مۆنۆپۆلکراوی خۆیان!
زۆرینەی ئەوانەی لەهەرێم بون بە مڵتی ملێۆنەرو ملیاردێری دۆلار هیچ
یان بە توانا و زیرەکی خۆیان و بە سەرمایەی تایبەتی خۆیان نەبون بەم حوتانە، بەڵکە
ئەمانە بون بە ڕوپۆش بۆ دەسەڵاتداران و بنەماڵە دەسڕۆیشتوەکانی کوردستان و هیچ دەزگایەکیش
نیە بتوانێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات.
پێشناچێ گوێ لە هیچ دەنگێکی ناڕەزایەتی خەلک و کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن و سوریشن لەسەر کارە
خراپەکانیان. هەرێمەکەیان گەیاندۆتە سەر لێواری داتەپین و ڕوخان. خەڵکەکەشیان
بەجۆرێک بێ هیواکردوە تەنانەت ئیرادە و بڕواشیان بە قەوارەی دەستوری هەرێم و
سەروەریەکانی ڕابردو و مێژوی دورودرێژی پڕ لە قوربانی دانی میلەتەکەشمان نەمێنێ.
بێگومان ئۆباڵی هەمو ئەمانەش لە ئەستۆی دەسەلاتدارانی ٣٣ ساڵەی هەرێمەکەمانە.
جگە لە دەربڕینی نارەزایەتی، هاوکات گرنگە پەنا ببرێ بۆ تۆمارکردنی
سکاڵا و ڕو لە دادگا و دادوەران بکرێ. بە نیگەرانیەکی زۆریشەوە دەزانین
کە دادگا و دادوەرەکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نین و حیزب کۆنترۆڵی کردون. بۆیە
سەرباری هەر سەرنج و تێبینیەک کە لەسەر دادگای باڵای ئیتیحادی هەمان بێ، لە
ئێستەدا پەنابردن بۆ ئەو دادگایە و تۆمارکردنی سکاڵا دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پشت بەستن بە دەستوری
هەمیشەیی عێراق، مافێکی ڕەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە. بۆیە لە میسکی خیتامی ئەم
نوسینەدا هەم داوا و هەم پێشنیار دەکەم دەستەیەک لە پارێزەری خۆبەخش بە هەماهەنگی
لەگەڵ نوێنەرانی ڕاستەقینەی کوردستان لە پارلەمانی کوردستان وعێراق، بەزویی سکاڵا تۆمار بکەن و ڕێگە لە بەکرێدانی
بەشێک لە سێکتەری تەندورستی هەرێم بە کەرتی تایبەت بگرن. من یاسایی نیم و زۆر سەری
لێ دەرناکەم بەڵام پێم وایە مادەکانی ٢٧ و
٣١ لە دەستوری هەمیشەیی عێراق ئەشێ ئەو دەرگایە بێ بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکە. ئەو
سێکتەرانە موڵکی گشتین بەپێی دەستور خەڵک و دەوڵەت دەبێ پارێزگارییان لێ بکەن.
موڵکەکانی دەوڵەت کە موڵکی گشتین بۆ هیچ کەس و لایەنێک نیە مامەڵەی پێوە بکات.
دەولەت بەرپرسە لە پێشکەشکردنی تەندروستی گشتی بە خۆڕایی و کردنەوەی نەخۆشخانە و
داودەزگای تەندروستی بۆ خزمەتی هاولاتیان. ئەوەی ئێستە لە کوردستان دەگوزەرێ
تەسەروف کردنە بە موڵکی گشتی و کردنێتی بە موڵکی تایبەت و دژ بە بەرژەوەندی خەڵک و
بۆ دەوڵەمەندکردن و زیادکردنی ژمارەی ئۆلیگارەکانە لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی و
روتاندنەوەی خەڵک.
المادة (٢٧)
اولاً : - للأموال العامة حُرمة، وحمايتها واجب على كل مواطن .
ثانياً:- تنظم بقانون،الاحكام الخاصة بحفظ املاك الدولة وادارتها
وشروط التصرف فيها ،والحدود التي لا يجوز فيها النزول عن شيٍء من هذه الاموال .
مادەى (٢٧)
يەكەم: دەسبردن بۆ موڵکی گشتی حەرامە و پاراستنى ئەركى هەموو هاووڵاتيەكە.
دووەم: حوكمى تايبەت بە پاراستن و بەڕێوەبردنى مولَكى دەولَەت و مەرجى
بەكارهێنان و ئەو سنوورانەى كە ناكرێ سازشيان لەسەر بكرێت بە ياسا ڕێكدەخرێت.
المادة (٣١)
اولاً :- لكل عراقي الحق في الرعاية الصحية، وتعنى الدولة بالصحة
العامة، وتكفل وسائل الوقاية والعلاج بإنشاء مختلف انواع المستشفيات والمؤسسات
الصحية .
مادەى(٣١)
يەكەم: هەموو عێراقيەك مافى چاودێرى تەندروستى هەيەو دەولَەت گرنگى
دەدات بە تەندروستى گشتى و پێدوايستيەكانى خۆپارێزى و چارەسەر كردن دابين دەكات
لەڕێگاى بنياتنانى نەخۆشخانەو دامو دەزگاى تەندروستى جۆراوجۆرەوە.
٧-١-٢٠٢٥