گوێ ی شەیتان کەڕ بێت! بۆ بیر خستنەوە !!
3/22/2024 10:33:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین
ئایە بترسین لەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستەی
بەغدا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە (المجموعات الخارجه عن القانون) بناسێنن؟ بەتایبەت
کە تەرازوی هێز زۆر گۆڕاوە!!
کاک نەوشیروان مستەفا، ١٦ ساڵ لەمەوبەر، ئەم ترسەی لە دوتوێی وتارێکی درێژدا
کە دەربارەی ڕێکەوتنی ئەمریکی - عیراقی نوسیوە و، من تەنها ئەم بەشەی لێرەدا دائەنیـم،
وەڵام ئەداتەوە.
تۆ بڵێی دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ئەمە بەکار نەهێنرێ؟ لەکاتێکدا لە مادەی ٩ یەکەم،
بڕگەی (ب) ی دەستوریش دا نوسراوە:
مادەى (9)
يەكەم:
ب – قەدەغەيە ميليشياى سەربازى
دروست بكرێت لە دەرەوەى هێزە چەكدارەكاندا.
هەتاکەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، یەک ناخرێن و ناکرێن بە هێزێکی نیشتمانی
و ، بە بەشێک لە سیستمی بەرگری کۆماری عێراقی فیدراڵ؟
---------------------------------------------------------------------------------------
# خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردی
بۆ رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی
نەوشیروان مستەفا
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له سه‌ر رێککه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی مشتومڕه.
ئه‌م رێکه‌وتنه له ناو که‌سایه‌تیه‌کانی عه‌ره‌ب دا لێدوان و تێچێنی جۆراوجۆر و
دژی یه‌کی به ئاشکرا له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا لی که‌وتۆته‌وه، که‌چی له
ناو کوردا که‌مترین باسی لێوه کراوه له کاتێک دا ئه‌م رێکه‌وتنه ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی
به عیراقه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش پێوه‌ندی به سه‌لامه‌تی کورده‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر به په‌رۆشه‌وه له قبوڵکردنی رێکه‌وتنه‌که
دوان و ئه‌وان وه‌کو "پارێزه‌ر" ی یه‌که‌می ریکه‌وتنه‌که ده‌رکه‌وتن. پێیان
وابوه هه‌رچی ئه‌مه‌ریکا بیکا ئه‌بێ ئه‌مان بێ قه‌یدوشه‌رت پشتیوانی لێ بکه‌ن و
به باشی دابنێن. که‌چی زۆرایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیه سیاسی
و کۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیریه‌کانی، شتێکی ئه‌وتۆ له ناوه‌رۆکی ریکه‌وتنه‌که
نازانن. ئه‌مه‌ش ئه‌مان باته‌وه بۆ پرسێکی گرنگی جوڵانه‌وه‌ی کورد و جۆری سه‌رکردایه‌تی
کردنی و به‌ڕێوه‌بردنی ململانێ و کێشه‌کانی، ئه‌ویش نه‌بونی رونی سیاسی بوه له
په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی: سیاسی، ئابوری، عه‌سکه‌ری... حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی
حیزبه‌کانی‌دا، له گه‌ڵ به‌غداد و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دنیا که هه‌میشه له
تاریکی دا بوه.
دوه‌م: کورد و "المجموعات الخارجه عن القانون"
له‌م رێککه‌وتنه‌دا 3 جار باس له "مجموعات خارجه عن القانون"
کراوه. ماده‌ی 4 نوسیوێتی:
"بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
هه‌مو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ناوه‌کی و... ته‌نزیمی قاعیده و المجموعات الخارجه عن
القانون..."
جارێکی تر له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان ماده‌دا نوسیوێتی:
"حکومه‌تی عیراق
داوای یارمه‌تی ئه‌کا ... دژی المجموعات الخارجه عن القانون"
رێکه‌وتنه‌که جارێکی تر له بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌ی 28 دا نوسیوێتی:
"هه‌ردولا
موافه‌قه‌ت ئه‌که‌ن... له پێناوی شه‌ڕی تێڕۆڕی ناوخۆیی و ناوده‌وڵه‌تی و
المجموعات الخارجه عن القانون..."
# کاتێ که ماده‌ی 24 ی
قانونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان سه‌باره‌ت به که‌رکوک ناکۆکی له ناو
پارله‌مانی عیراق دا دروست کرد و، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار قانونه‌که‌یان ره‌ت کرده‌وه،
نوری مالیکی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی
عیراق، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا به بیانوی شه‌ڕی تێڕۆڕیزمه‌وه جه‌یشی عیراقی له ژیر
ناوی "عه‌مه‌لیاتی به‌شائیرولخه‌یر" دا نارده پارێزگای دیاله بۆ ده‌رکردنی
هێزه‌کانی کورد (پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس، باره‌گای حیزبه کوردیه‌کان) له جێناکۆکه‌کانی
قه‌زای خانه‌قین: سه‌عدیه، جه‌له‌ولا، ته‌به‌ج، حه‌مرین، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره...
کاتێ نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستان رۆژی 15 ی 8 ی 2008 بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌که
چونه به‌غداد به راشکاوی ئاگاداری کردن که بونی هێزه‌کانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی
سنوری هه‌رێمی کوردستان "ناقانونیه" و مانه‌وه‌یان به "ده‌رچون
له قانون" دائه‌نرێ و، چۆن ره‌فتاری له گه‌ڵ "جه‌یشی مه‌هدی"
کردوه به هه‌مان شێوه ره‌فتار له گه‌ڵ ئه‌مانیش ئه‌کا.
ئه‌گه‌رچی نوێنه‌رانی کورد ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان به خه‌ڵکی نه‌گوت به‌ڵام
به دوای مالیکی دا چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی عیراقی هه‌مان قسه‌یان به شێوه‌ی جۆراوجۆر
له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن دا دوباره کرده‌وه، له‌وانه:
د هومام حه‌مودی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی مه‌جلیسی ئیسلامی ئه‌علا، نوێنه‌ری
پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی شیعه دا، له وتارێک دا له به‌رده‌می کۆنفره‌نسی
"صادقون" دا له تاران.
عه‌لی ئه‌دیب، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ده‌عوه و نوێنه‌ری پارله‌مان
له لیستی ئیئتیلافی شیعه، له گفتوگۆیه‌ک دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقی ئه‌وسه‌تی
له‌نده‌نی و له گه‌ڵ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عیراقی دا.
د حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ده‌عوه و نوێنه‌ری پارله‌مان
له لیستی ئیئتیلافی شیعه له قه‌ناته عیراقیه‌کانه‌وه.
سامی عه‌سکه‌ری، راوێژکاری سه‌روه‌زیر و نوێنه‌ری پارله‌مان له لیستی ئیئتیلافی
شیعه دا، له گفتوگۆیه‌ک دا رۆژی 30 ی 8 ی 2008 له گه‌ڵ "رادیۆی سه‌وا"
له هه‌مویان رونتر و ره‌وانتر وتی:
عه‌ره‌بیه‌که‌ی: "ان رئیس الوزراء نوری المالکی ابلغ القیادات الکردیه
بان تواجد قوات الپیشمرگه خارج اقلیم کردستان سیعرضها للملاحقه القانونیه... ان
المالکی ابلغ القیادات الکردیه ایضا ان وجود قوات الپیشمرگه خارج الخط الازرق فی
قضاء خانقین فی محافظه دیالی یفرض علی الحکومه التعامل معها علی انها میلیشات
خارجه عن القانون..."
کوردیه‌که‌ی: "سه‌رۆکی وه‌زیران نوری مالیکی به سه‌رکرده‌کانی کوردی
راگه‌یاندوه که بونی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌یانخاته به‌ر
راونانی یاسایی... مالیکی به سه‌رکرده‌کانی کوردی راگه‌یاندوه بونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه
له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی شین له قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله به سه‌ر حکومه‌تی
دا ئه‌سه‌پێنێ که وه‌کو میلیشیای یاساشکێن ره‌فتاریان له گه‌ڵ بکا..."
کورد هه‌قێتی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی له‌م چه‌ند ماده‌یه‌دا نوسراون سڵ بکاته‌وه.
به تۆمه‌تی یاخی بون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه... له قانون به درێژایی مێژوی حکومه‌ته‌کانی
عیراق سه‌دان کورد له دادگاکانی دا حوکمی ئیعدام دراون و به هه‌زاران له شار و
گونده‌کان دا کوژراون. ئه‌گه‌ر به مه‌نتیقی مالیکی و هاوکاره‌کانی بێ، وه‌کو له
رۆژانی قه‌یرانی خانه‌قین دا به ئاشکرا ده‌رکه‌وت، پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی کورد
ئه‌چنه خانه‌ی "المجموعات الخارجه عن القانون" و، به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
که هه‌یه‌تی وه‌کو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق ئه‌توانێ داوا له
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکا پێکه‌وه له گه‌ڵ هێزه‌کانی عیراق بچنه سه‌ر هێزه‌کانی
کورد. ئه‌مه له کاتێک دا که هێشتا ناکۆکیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کورد و حکومه‌تی عیراق
به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، له‌وانه:
یه‌که‌م، ناکۆکی کوردی – عه‌ره‌بی له سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان، که لایه‌کی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌کی حکومه‌تی عیراقه، له کاتێک دا هێشتا ناکۆکیه‌که
یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه، چۆن ئه‌بێ هێزه‌کانی لایه‌کی ناکۆکیه‌که به
"قانونی" و لاکه‌ی تری ناکۆکیه‌که به "المجموعات الخارجه عن
القانون" دابنرێ.
دوه‌م، ناکۆکی کوردی – عه‌ره‌بی له سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه چه‌کداره‌کانی
کورد. ده‌ستوری هه‌میشه‌یی مافی هه‌رێمی کوردستانی سه‌لماندوه که "حرس
الاقلیم" ی خۆی هه‌بێ، به‌ڵام تا ئیستا جۆری رێکخستنی ئه‌م هێزه له گه‌ڵ هێزه‌کانی
حکومه‌تی ناوه‌ندی له گفتوگۆدایه. تا ئه‌مه ساخ نه‌کرێته‌وه چۆن ئه‌بێ ناتۆره‌ی
"ناقانونی بون" بدریته پاڵ لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاتی "قانونی بون"
به لاکه‌ی تر بدرێ.
له عیراقی ئیستادا ئه‌و ده‌زگایه کێیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لایه‌ک به
قانونی و لایه‌ک به ناقانونی دابنێ و، ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه داوا له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بکا بۆ سه‌رکوتکردنی؟
ئه‌م رێکه‌وتنه هێج جۆره دڵنیاییه‌کی نه‌داوه به کورد که مه‌به‌ست له
"المجموعات الخارجه عن القانون" پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسی
کورد نیه. کێ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ئه‌کا حکومه‌تی عیراق ئه‌م بیانوانه به‌د به
کار نه‌هێنێ. ئه‌بو له سوچی یه‌کێ له ماده‌کانی دا ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی کوردی بڕه‌وانایه‌ته‌وه.