1441وتار

ڕونکردنەوە و سکاڵا!

7/28/2020 12:40:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین


ستۆپ ٣٦٠ !
وێنەی شەهاب کەریم و ئاسۆی قومری و عومەر عەرەب دابنێن نەک هی ئێمە!
پەیجێک هەیە بەناوی 360 نازانم سەر بە چ داودەزگا و چ لایەن و چ شوێنێکە. ماوەیەکە دەستی کردوە بە بڵاوکردنەوەی ریپۆرتاجی ڤیدیۆیی و ئەو بابەتانە ئەخوێننەوە کە لەبیرەوەری هەندیک کەس دا کراون بە کتێب و بلاوکراونەتەوە.
من رێز لەو کەسانە ئەگرم کە بەناوی خۆیان و لەگۆشەنیگای خۆیانەوە بیرەوەریەکانیان نوسیوەتەوە، بەلام مەرج نیە لەگەل ئەو گێرانەوەی ئەواندا بم. بەداخەوە ئەم پەیجی 360 ە بە ئەنقەست ئەو بەش و پەرەگرافانە هەل ئەبژێرێ، کە لە دیدی نوسەرەکانیانەوە خەباتی پیشمەرگانەی پێ لەکەدار ئەکرێ و ئەیانەوێ لەم ڕێگەیەوە تەرو وشک پێکەوە بسوتێنن.
جاش و پیشمەرگە، ئەمن و ئیستخبارات و تیکۆشەرێکی ناوشار، کەسێکی پیاوکوژی ناو زیندانەکانی بەعس و تیکۆشەرێکی ناوشاری بەردەمی پەتی سیداەری بەعس، جاسوسێکی ناو ریزەکانی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەکی لە کەمین نراوی بەعس، وەک یەک یەک لە بەرچاوی نەوەی نوێ، وێنا بکات.ئەم پەیجە کاتیک وێنەکانی ئێمە پیشان ئەدات، وەک ئەوە وایە ئێمە خۆمان جنێو بەخۆمان بدەین و خۆمانمان پێ نۆکەرو خائین بێ !! چ کەسێک ئەم سوکایەتی پیکردنە قبوڵ ئەکات ! بۆیە ئەوانەی ئەم پەیجە بەرێوە ئەبن ئەگەر خاوەنی نوکە دەرزیەک مۆڕال بن، نابێ ڕێگە بە خۆیان بدەن کاری وا بکەن.! بڕۆن وێنەی پێشمەرگایەتی ئەوانە دابنێنن کە بیرەوەریەکانیان نوسیوتەوە. نەک ئێمە!!
ئەم کورتە نوسینەی من بەهیچ جۆرێک پاکانە وشەفاعەتکردن نییە بۆ ئەو فەرماندەو پێشمەرگانەی کە لەدوای راپەرێنەوە دەستیان داوەتە کاری خراپ و پیش هەرکەسێک شەقیان لە خەبات و تیکۆشانی خۆیان هەلذاوە و، میژویی تیکۆشانی خۆیانیان بە ئیمتیاز و گەندەلی ئیداری و سیاسی و ئەخلاقی گۆڕیوەتەوە. لەم نمونانەمان هەن و منیش وەک هەر هاولاتیەکی تر، تف و نەفرەتیان دەکەم. بەلام ئەو پەڕی بێ مۆڕالی و بێ ویژدانی و بێ شەرفیە کە تەڕو وشک پێکەوە بسوتێنرێ.
خۆلاسەی کەلام. ئەم پەیجە ماوەیەکە راپۆرتەکانی بەوێنە دزراوەکانی ئیمەومانانەوە دوور لە ئیرادەی خۆمان بڵاو ئەکاتەوە، کە لە زۆریاندا (من) ی تیایە نەک هەر من بەڵکە زۆرێک لە هاوریکانمی تیایە و ئەوانیش هەمان نیگەرانی من یان هەیە.
بۆیە لێرەوە بەو پەیجە بێ دایک و باوکە ئەڵێم و داوایان لێ ئەکەم، وینەکانی ئیمە بۆ ئەم مەبەستە گڵاوەی خۆیان بەکار نەهێنن. من بەش بەحالی خۆم نەک لەو مێژوە پەشیمان نیم، بەڵکە بەقەدەر تاجی سەری مەلیکێک شانازی پێوە ئەکەم قەدری زێڕ لای زەرەنگەرە. لەکاتیکدا کە ئەم شانازی بونە ئەنوسم، لە هەمان کاتدا جەخت لەوە ئەکەمەوە کە هی فرۆشتنەوە نیە بەخەلک و نەوەی نوێ. داوا لە هاورێکانی ترم ئەکەم کە وینەکانیان لە دەرەوەی ئیرادەی خۆیان و وەک من، لەلایەن ئەم پەیجە و هەر پەیجێکی ترەوە، کە بەمەستی شکاندنی خۆمان بەکاریان دەهێنن بینە دەنگ.
لە کۆتایی دا جارێکی تر داوا لە پەیجی 360 ی بێ دایک و باوک ئەکەم. دەست لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانمان هەڵبگرن کە بەدڵنییایەو لێتان دزیوین. بەداخەوە لە کوردستان داداگامان نیە تا سکاڵا تۆمار بکەین، بۆیە بەم کورتە نوسینە رای خۆمم بۆ خوێنەران بلاوکردەوە.
ئێوە ئازادن بەم کارانەتان بتانەوێ پاکانە بۆ تاوانەکانی بەعس بکەن.
بەلام بەهیچ جۆرێک ئازاد نین وێنەی ئیمە بۆ سپیکردنەوەی ڕوی رەشی صەدام بەکار بهێنن
هەر کەسێک زانیاری دروستی لەسەر خاوەنی ئەم پەیجە هەیە سوپاسی ئەکەم پیم بلێ.
پیرەمێردی نەمر جوانی فەرموە:
لقی شۆڕی درەخت بەری ئەخۆن بێ ئەرکی بەردوو دار
پەڵی بەرد بۆ پەلی بەرزە، لەقەش بۆسەر پەلی بەردار
تێبێنی: ڕیگە نادەم لە ژێر ئەم نوسینەدا هیچ جۆرە تەشهیر و ناوزراندنێک بە کەس بکرێ.
ئەمە نمونەیەکە لەو دەیان وێنەی ئیمە کە ئەو پەیجە بڵاوی ئەکاتەوە!!
لینکی یەکێ لە ریپۆرتاجە ڤیدیۆییەکەش لە کۆمینت دائەنێم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن