بەهانەی زمانی عەرەبی لە بەغداوە
3/5/2024 10:16:00 PM
خالید ڕەزا ئەمین
لە پەراوێزی بەهانەی بەغدا سەبارەت بە لیستی موچەخۆرانی هەرێم و سەپاندنی مەرجی ئەوەی کە دەبێت لیستەکە بە زمانی عەرەبی بێت !!
ڕژێمی ئێستەی عێراق!! بیری چۆتەوە کە بەپێی مادەی یەکەمی دەستور، ئەم دەوڵەتە کۆماری فیدراڵی پارلەمانی یە:
مادەى (1)
كۆمارى عێراق دەولَەتێكى فيدڕالَى يەكگرتووى سەربەخۆى خاوەن سەروەريە، ڕژێمى حوكمڕانى تێيدا كۆمارى نوێنەرايەتى (پەرلەمانى) ديموكراسيە، ئەم دەستورەش يەكپارچەيى عێراق دەپارێزێت.
هەروەها بیری چۆتەوە کە زمانی کوردی لەپاڵ زمانی عەرەبی دا، زمانێ رەسمی دەوڵەتە فیدراڵیەکە لە هەموو داودەزگا رەسمیەکاندا بە پارلەمان و حکومەت و دەسەڵآتی دادوەرییەوە
مادەى (4)
يەكەم: زمانى عەرەبىو كوردى دوو زمانى فەرمين لە عێراقدا، مافى سەرجەم عێراقيەكان پارێزراوە لە فێركردنى ڕۆلَەكانيان بە زمانى دايكيان وەك توركمانى و سريانى لە دەزگاكانى فێركردنى دەولَەتدا بە پێى ياسا پەروەردەييەكان، يان بە هەر زمانێكى ديكە لە دەزگاكانى فێركردنى تايبەتدا.
دووەم: سنوورى دەستەواژەى زمانى فەرمى دياريدەكرێت، چۆنيەتى جێبەجێكردنى حوكمى ئەم مادەيەش بە ياسا ئەم خالآنە دەگرێتەوە:
أ – دەركردنى ڕۆژنامەى فەرمى بە هەردوو زمان.
ب – قسەكردن و وتووێژو دەربڕين لە بوارە فەرميەكاندا بەهەريەك لە دوو زمانەكە وەك ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزيران و دادگاكان و كۆنگرە فەرميەكان.
ج – داننان بە بەلَگەنامە فەرميەكان و ئالَوگۆڕكردنى نامەو دەركردنى بەلَگەنامە فەرميەكان بە هەردوو زمان.
د – كردنەوەى قوتابخانە بە هەردوو زمانەكە بە پێى ياسا پەروەردەييەكان.
هـ – هەر بوارێكى ديكە كە بنەماى يەكسانى بيگرێتەوە، وەك پارە و پەساپۆرت و پوول.
سێيەم: دامو دەزگا فيدرالي فەرميەكان لە هەرێمى كوردستان هەردوو زمانەكە بەكاردەهێنن.
چوارەم: زمانى توركمانى و سيريانى دوو زمانى فەرمي ترن لەو يەكە ئيداريانەدا كە تيايدا زۆرينەى دانيشتوان پێكدەهێنن.
پێنجەم: هەر هەرێم و پارێزگايەك مافى ئەوەى هەيە زمانێكى ناوخۆيى ديكە بكاتە زمانى فەرمى ئەگەر زۆرينەى دانيشتوانەكەى لە ڕاپرسيەكى گشتيدا بڕياريان لەسەردا.
سەرانی کورد لە کوێی ئەم هەموو پەڕوباڵکردنی سیتمی فیدراڵی دان و تاکەی لە سوکایەتی و پێشێلکردنانەی مادەکانی دەستور بێ دەنگن و بێ هەڵوێستن؟ بۆچی لەو دادگایەی کە خەریکە پەڕوباڵی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانی پێ دەکەن! بەڵێ لەوێ بۆ سکاڵآ لەسەر ئەم پیشیلکاریانەی دەستور تۆمار ناکەن.