چون و نەچون بۆدەنگدان
9/7/2021 12:36:00 PM
د.تیشکۆ رەئوف
ئەزمونی ۱٤ ساڵەی سیاسیمان لەگەڵ گۆڕانخوازاندا و ڕێکردن بەدوای
کاک نەوشیروان دا چەندگروپێکی لەخەڵکی جۆراوجۆرپێناساندین، کەلەهەمویاندا جوانی زۆرو
ناشرینیش پشکێکی کەمی هەبوە!
هەڵبژاردنی نوێنەری خەڵك بۆ
گواستنەوەی داخوازیەکان لە شەقامەوە بۆ پەرلەمان وجێبەجێکردنی لەلایەن حکومەتەوە
پرسی سەرەکی سیاسەتکردنەوگەرەنتی سەرکەوتنی هەرهێزێکی سیاسیە!
دەنگدان وپرۆسەی دەنگدان پرسیاری
گرنگی تاکەکانی کۆمەڵگایە بۆیە دەبێت هەم بەشداریبیت هەمیش وریایانە مامەڵەی لەگەڵابکەیت.
پۆپۆلیستەکان (هاژوهوژی زۆروکرداری
کەم)لەسیما ناشرینەکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە کە بۆتە مایەی
نیگەرانی وبێهیوابونی خەڵك لە دەنگدان.
پرسیاریك خۆی دەسەپێنێت کە ئایا
ئەکرێت ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە بەم شێوەیە بەردەوام بێت؟؟
وەڵام نەخێرە
چارەسەر لای حیزبە سیاسیەکان
وداڕێژەرانی سیاسەتی وڵاتە کەدەبێت نوێنەری ڕاستەقینەوبەتوانابێت هەم لە قسەکردن هەمیش
لەکردار واتا پێشینەیەکی کرداری هەبێت بۆ نمونە فەرمانبەر، ئەندازیار، مامۆستا هتد
واتا پیشەیەکی هەبوبێت!!
بونی پیشە تێگەیشتنە لە ژیان
وگوزەران.
زۆرینەی حیزبەکوردیەکان لەقۆناغی
ڕابردودا شیعاری ڕەنجدەران وکرێکاریان بەرزکردەوە کەچی لەکردارا کەسیان ڕۆژێک بەردێک
بلۆکێک برغویەکیان مامەڵە نەکردو نە کاررگەیەکیشیان دروستکرد بە پێچەوانەوە کارگەکانیشیان
بە فەشەلابرد.
بۆ ڕاستکردنەوەی ئەوهەڵەگەورەیە
گۆڕینی جۆری کاندیدی پێویستە کە بزانێت وئەزمونی ژیانی فەرمانبەری فێری کردبێت چۆن
چۆنی داواکاری خەڵك لە شەقامەوە بۆ جێبەجێکردن دەبات!
تروسکەیەکی هیوابەدی دەکرێت لە
لیستی هاوپەیمانی نێوان گۆڕان ویەکێتی کاندیدەکانیان زۆرینە(نەک هەموی) خەڵکی دورە
پۆپۆلیستین و فەرمانبەریان دیوە.
لەبەرامبەریان خەڵکانێکی تر هەن
هەمان هاژوهوژکەرەکەی جارانن و ئەزمونمان لەگەڵیان سەلماندی کە ڕاستگۆنەبون ویاریان
بەهەستی خەڵك کردوتێوەگلاوی مەرام وسیاسەتی گڵاوی پاشەگەردانی بوون و هەرڕۆژەولەسەر
پەتێ و حیزبێ یاریان کرد.
بەرەی بایکۆتیان دروستکردو خۆشیان
کاندید بون !! ئای لەو دووڕییە.
بۆیە ڕای زۆرینەی خەڵك وایە کە
باجارێك لەجارەکان بەدەنگدان بتوانین گوزەرانمان ئاسایی کەینەوە و داواکاریەکانمان
بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دورلەموزایەدە نوێنەر هەڵبژێرین و کەم وپوخت بچین بۆدەنگدان.