دەنگدان و خەباتی پەرلەمانی یان گوڕانکاری ڕیشەیی؟
11/24/2024 8:16:00 PM
پیشرەو رەئوف
دیکتاتۆرییەت وەک چەمکێک لەنێو هزری سیاسی هاوچەرخدا بابەتێکی بنەڕەتییە وجۆرێکە لەجۆرەکانی دەسەڵاتی سیاسی کەتێیدا تاقە کەسێکی ناداد پەروەرو خۆسەپێن دەسەڵاتی ڕەهای هەیە، لەلایەکی دیکەشەوە پرسی دیموکڕاسی و دیموکراتیزە کردنی دەسەڵاتی سیاسیش بۆتە بابەتێکی زیندووی نێو باس و خواسی سەردەم کەلەدنیادا ئەمڕۆ نەک هێزە ئازادی خوازەکان تەنانەت دیکتاتۆرو خاوەن هەژمون و باڵا دەستەکانیش لافی پێوە لێ دەدەن و خۆیان وەک ئازاد خوازو دیموکراسی خواز نیشان دەدەن وەک ئەوەی کەئێستا لەکوردستان و زۆر بەی ناوچەکە دەبینین کەچۆن هێزە سەرکوت کەرەکانی ئازادی و دیموکراسی بەناوی سیستمی پەڕلەمانی و دەنگدانی خەڵکەوە ئازادی و مافی مرۆڤ و هەموو بنەماکانی دیموکراسی ئەتک دەکەن ، وەک ئەوەی دوای ٣٣ ساڵ لەئەزموونی تاڵی حکومڕانی تاک ڕەوانەی یەکێتی و پارتی بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە نادادی دەکەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیران و کێشەو گرفتەکان قوڵ تر دەبنەوەو ئاسۆیەک بۆ چارەسەر بەدی ناکرێ، دوای ئەوەی ساڵانێکی دورو درێژ خەڵک فریو وەعدی بەڵێنە درۆکانی ئەم جۆرە لەسیستمی پەرلەمانی کارتۆ نیان خوارد بەئومێدی ئەوەی لەڕێی پەڕلەمان و هەڵبژاردنەکانەوە خەڵک نوێنەری ڕاستە قینەی خۆیان هەڵبژێرن و ئاڵو گۆڕ بەسەر سیستمی حکومڕانیدا بنێن، کەبەداخەوە یەکێتی و پارتی نەک هەر زەمینەی گۆڕانکاریان بۆ دەستاو دەست کردنی دەسەڵات خۆش نەکرد، بگرەڕۆژ لەدوای ڕۆژو هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن بە تەزویرو بەزەبری هێزو درۆ و دراو خە ڵکیان بێ ئومێد کرد کەدیار ترینیان هەڵبژاردنەکانی ٢٠/١٠/٢٠٢٤ بوو کەئەم دوو دەسەڵا تە دوای ئەو هەموو تاڵان و بڕۆیە دوای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بەسەر خەڵکی کوردستانیان هێناوە لەساڵانی ڕابردو دا ، کەنەک هەر دەنگە کانیان کەمی نەکرد بگرەزۆر بەناشرینی بێئەوەی حساب بۆ هەست و شعوری خەڵکی کوردستان بکەن ڕێژەی دەنگە کانی خۆیان بەرزکردەوە و دەنگی حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات و خەڵکی ناڕازیان تا ئاستی یەک کورسی ودووکورسی کەم کردەوە کەئەوە ئیتر بوو بەلوتکەی نائومێدی خەڵک لەگۆڕان و گۆڕانکاری بە دەنگدان و خەباتی پەڕلەمانی کەئیتر ئەم پرسە بۆ ئایندە دەبێ ببێ بەپرسێکی جدی بۆ هێزە سیاسی و نەیارەکانی دەسەڵات کەبۆ لەمەو دوا دەبێ چی بکەن و چۆن خۆیان بۆ ئەو واقعەنوێ یە ئامادە بکەن ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە کەسەر جەم هێزو لایانە سیاسی یەکان بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانی بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن و بەچی فۆڕمێکی گونجاو خۆیان ڕێک بخەنەوە و هەمووان لە بەرەیەکدا کۆببنەوە و ڕێک بکەون کەچۆن گوتارو میکا نیزمی کارو چالاکی یە کانیان بۆ قۆناغی نوێ خەبات دابڕێژنەوە .. وەک جین شارب لەکتێبی لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیمۆکراسی باسی ئەوە دەکات کەدەبێ گەلان بەرەنگاری ڕژێمە دیکتاتۆرەکانیان بببنەوە و سەرەو نوخونیان بکەنەوە ئەو لەکتێبەکەیدا شێوازەکانی خەبات و ڕوبەڕو بوونەوەی دیکاتاتۆرەکانی بە ١٩٨ هەنگاو دیاری کردووە و میکانیزمی جێبە جێ کردنیانی دەستنیشان کردووە کەبۆ هێزو لایانە سیاسی و مەدەنی و ئازادی خوازەکان زۆر گرنگە کەبەوردی کاری لەسەر بکەن و خەڵک و تەواوی چین و توێژە کۆمەڵاتییەکانی بۆ ساز و ئامادە بکەن و خەڵک پەروەردە بکەن و هۆشیاریان بکەنەوە کەدەبێ هەمووان بەیەکەوە بۆ بەگژا چوونەوەی ستەم و نادادی خەبات بکەن و ناڕەزایەتی یەکان فراوان بکەن هەوڵی فشاری جدی بدەن لەسەر شەقام بەئەنجام دانی خۆپشاندانی گەورەو ملوێنی کاریگەر کە تەواوی سێکتەرەکانی بەر دەستی دیکتاتۆری لەزەبرو زەنگ و تاڵانی سستی و لاواز دەکات کەبەدڵنیای دیکتاتۆری بەچۆکدا دێنن و دەگەن. بەڕزگاری و گەیشتن بەئاسۆی گەش بنیاد نانی کۆمەڵێکی دیموکڕاسی و سکۆ لارو ئاسودە ، خۆبەپێچەوانەوە مانەوە بەم دۆخە چەق بەستویی یە کەخەڵک و چالاکوانە مەدەنی و هێزە سیاسییەکانی گۆڕەپانەکە دوچاری بوون کەلەچاوەڕوانی دابن چوار ساڵ جارێک چەند کورسی یەکی ناو پەرلەمانێکی کارتۆنی بەدەست بێنن کەنە سەنگ و قورساییان هەیە نەکاری گەری بۆسەر گۆڕان کاری لەپڕۆسەی سیاسی دا لەوەزیاتر سودەکەی تەنیا بۆ ئەو چەند کەسە باشە کەدەبن بەپەڕلەمانتار و ژیانی خۆیانی پێ باش دەکەن و بۆ حیزبەکانیشیان دەبن بە چالاکوانی دوکانێکی سیاسی ، یان ئەوەتا دەبێ هەمووان بڕیار بدەن کەخۆیان و شێوازی خەباتیان بگۆڕن بەرەو گۆڕانکاری ڕیشەیی یان ئەوەتا لەچاوەڕوانی دابن بۆ گۆڕانکاری لەناو چەکەدا ، کەئەوەش دیسان بەئەزموون دەرکەوت کەهەر گۆڕانکارییەک لەناوەوە نەکرێ.. لەدەرەوە هەر چی یەک بگۆڕدرێ لەوەی کەهەیە باشتر نابێ، دەسەڵات دارانی عێراق و هەرێمی کوردستان باشترین نموونەیە