باوکى ئەو دوو خوشکەى لە گەڕەکى بەکرەجۆ کوژران دەستگیرکرا
08:20 - 19/11/2024
زەمەن - کوردستانى
گوتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، باوکى ئەو دوو خوشکەیان دەستگیرکردووە کە لەچەند رۆژى رابردوودا لە گەڕەکى بەکرەجۆ لە سلێمانى کوژران.
سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێرى پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، لەسەر دۆسیەى کوژرانى ئەو دوو خوشکە خەڵکى دیکەشیان دەستگیرکردووە، بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەکان سەرەتایین و ناتوانن زانیارى زیاتر ئاشکرا بکەن.
گوتەبێژەکەى پۆلیس ئەوەشى راگەیاندووە، لە رۆژى کوژرانى دوو خوشکەکە وا بڵاوکرایەوە کە براکەشیان کە تۆمەتبارە بە کوشتنیان، خۆیشى کوشتووە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە و خۆى نەکوشتووە، بەڵام هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.
ئەوەشى ئاشکراکرد، برای دوو کچە کوژراوەکە لەدەرەوەی سلێمانییە و بەدیاریکراوی ناتوانین شوێنەکە ئاشکرابکەین، لەسەر دۆسیەکە بەبڕیاری دادوەر باوکی کچە کوژراوەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار دەستگیردەکرێت و دەدرێت بەدادگا.