502وتار

سێ هەڵوێستی گرنگی کاک نەوشیروان کەدوای مەرگی باسکرا!!

5/18/2024 9:43:00 AM
د.تیشکۆ رەئوف

یەکەم:ـ
‎ئەوسەردانەی بەڕێزیان بۆلای ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کەتییدا دیدگای مەدەنیبونی کاک نەوشیروان وهەستکردنی بەرزی شارستانیانەی بۆبەڕێوەبردنی شاروگۆڕینی سەربازی بۆ مەدەنی شۆڕشگێڕان باس دەکات.
‎ئەم تۆمارە ڤیدیۆیە دەبوا ی ن ک لای بوایە چون کاک نەوشیروان دوای جەنابی مام جەلال کەسی دوەمی یەکێتی بو کەئەوکات دەزگای ڕاگەیاندنەکەی هاوشێوەی نەبوبۆیە غەدرێکی گەورەی لێکراوە لەلایەنی حیزبەکەی خۆیەوە.

دووەم:ـ
‎گێڕانەوەی بەڕێز سەلاح ی لیوا عشرین بەوەی کە لەزاری خوالێخۆشبوڕەسول مامەند گوێبیست بووە کاتێک وەفدی کوردی بەرەی کوردستانی بۆ مفاوەزات دەمانچەیان وەک دیاری پێدەدرێت لەلایەن شەخسی سەدام حسەینەوە ،،کاک نەوشیروان  بەسەدام دەڵێت من ئەم دیاریەم ناوێت وسوپاست دەکەم شوێن و چارەنوسی ئەنفالکراوەکانم پێبڵێ ئەوە گەورەترین دیاریە بۆمن !!

سێ یەم:ـ
‎وتاری بەڕێزێک  لە ئەمریکا ئەژی ئێستا  و باسی ساڵی ۱۹۹۱ لە هەولێر  ئەندازیارو فەرمانبەرانی کەرکوک و هەولێر ئەوانی لەبواری نەوت دا کاردەکەن ، سەرو وەرەقەو قەلەمێکیان دەداتێ و پیان دەڵێ ( سی ڤ ی ) خۆتانم بۆ بنوسن بێگوێدانە ئەوەی سەربەبەعس بون یان نا من کەفائەتی ئێوەم دەوێ بۆ سەرلەنوێ ئیشپێکردنەوەی دەرهێنانی نەوت دوای ئەوەی کەرکوک ڕزگار دەکەین !!
‎لەوێدا وشەی CV دەبێتە پرسیار چون ئەوکات نەیانبیستبو  !!!


‎ئەم سێ هەڵوێستەیەی کاک نەوشیروان دەبوا بەرلەمەرگی هەموتاکێکی کورد گوێبیستی بوایە ئەوسا ڕونترو بێخەوشتر دەزانرا کاک نەوشیروان چ کەسایەتیەکی ئاگاومەدەنی بو .
‎پێویستی نەدەکرد خەباتی چەکداری کاک نەوشیروان و دیدگای بۆ حکومڕانی تێکەڵ بکرێت.
‎مەدەنی بونی کاک نەوشیروان و بەوەفابونی بۆ ئەنفالکراوان و سۆراغیان زۆر گەورەتر جەماوەر بەدەنگ دوا پڕۆژەیەوەکەگۆڕان بوئەهاتن بێدودڵی!!
‎لەکۆتایدا سەری ڕێز بۆ گەورەترین سەرکردەی کورد دادەنەوێنم وبەڵێنی دەدەمێ کەهەردەم یادو کرداریمان  لەیادە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن