گۆڕانکارى لە فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانەدا دەکرێت
08:17 - 24/11/2024
زەمەن - کوردستانى
فۆڕمى بەشەخۆراکى مانگانە گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمیش دەڵێت، فۆڕمەکە بە دیجیتاڵى دەکرێـ و منداڵى تازەلەدایبکبووش تۆماردەکرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، لەسەرەتای ساڵی نوێیوە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی فۆڕمی خۆراك دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە و هاوكات ناوی ئەو منداڵانەی تازە لەدایكبوون تۆماردەكرێن.
ئەوەشى راگەیاندووە، پڕۆسەكە لەرێگای بەرنامەیەکەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ قورسییەكی تێدانییە، ئامانجی سەرەكیشمان لە پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی فۆڕمی خۆراك ئاسانكارییە بۆ هاوڵاتییان تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی باشتر سوودی لێوەربگرن.