568 کوردستان

بەپەلە... بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان قەدەغە دەکرێت

02:47 - 24/11/2024

زەمەن _ هەولێر

 

 هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغەدەکرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و نەهێشتنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغەدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرشۆفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، هاتوچۆی هەولێر بڕیاریداوە "رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەردا بگیرێت."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن