14 کوردستان

هەڵبژاردنى پێشوەختە لە بەریتانیا دەستیپێکرد

09:52 - 04/07/2024

زەمەن - بەریتانیا

هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنى 650 کورسی پەرلەمان، ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن کە پارتی پارێزگاران پاش 14 ساڵ حوکمڕانی، نەتوانێت بگاتەوە بە دەسەڵات.

بەیانى ئەمڕۆ دەنگدەرانى بەریتانیا چونەسەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى 650 کورسیی پەرلەمانى وڵاتەکەیان و  392 پارت ناویان تۆمار کراوە لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنى وڵاتەکە.

ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە، نزیکەى 67 ملیۆن کەسە و بەپێی یاساش لە تەمەنى 18 ساڵییەوە هاوڵاتییان دەتوانن دەنگبدەن و بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 46 ملیۆن کەس ئەو مافەیان هەیە.

دەنگدەران لە 650 بازنەی هەڵبژاردن لە ئینگلاند، سکۆتلاند، وێڵز و ئێرلەندای باکور دەنگ دەدەن، هەر پارتێکیش بۆ ئەوەی بتوانێت حوکمڕانی وڵاتەکە بگرێتە دەست، پێویستە بەلایەنی کەمەوە 326 کورسی بەدەست بهێنیت.

پارتی پارێزگاران کە 14 ساڵە لە دەسەڵاتە و خاوەنی 344 کورسییە، لەگەڵ پارتی کرێکاران کە خاوەنی 205 کورسی پەرلەمانە، بە رکابەری سەرەکی هەڵبژاردنەکە دادەنرێن.

رۆژنامەی زە سەن کە بە پشتیوانیکردنی براوەکان ناسراوە و خاوەندارێتی بنەماڵەی ملیاردێری ئوسترالی-ئەمریکی رۆبەرت مەردۆخ دەکات، دەڵێت: کاتی گۆڕانکارییە، کاتی پارتی کرێکارانە و پێشبینى دەکات لەم هەڵبژاردنەدا کرێکاران سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن