225 کوردستان

بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی نۆ کەس دەستگیرکران

08:38 - 06/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

دوای وردبینی كردنی پسوڵەكان لەلایەن دەستەی دەستپاكی عێراقەوە، بە تۆمەتی بەهەدەرانی سامانی گشتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک نۆ کەسی کۆمپانیایەکی بەڵێندەری دەستگیر دەكات.

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رایگەیاند: بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی، لە پرۆژەیەکی دو ملیار دیناری سەرۆک و ئەندازیاران و کارمەندانی کۆمپانیایەکی جێبەجێکاری پرۆژەیەکی کەرکوک دەستگیرکران.

رونیكردوەتەوە، دوای وردبینیكردن و بەدواداچون لەجێبەجێکردنی پرۆژەی خاسە کە تێچوەكەی دو ملیار و (148) ملیۆن و (160) هەزار دینارە دەركەوتوە بەهەدەردان و گەندەڵی لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا ئەنجامدراوە.

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی یاسای ژمارە (340)ـی عێراق و بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی پسوڵەی سەرەتایی و کۆتایی و بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای بەڵێندەر، دەستگیركراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن