44وتار

ئایا یاسای هاتووچۆ پێشڕەوی لەنێوان ئۆتۆمبیلی ئیسعاف و ئاگرکوژێنەوەدا بەکامیان داوە؟!

7/1/2024 8:52:00 PM
شاڵاو ئەبوبەکر عەلی


ڕەنگە زۆر جار ئەو پرسیارە بە مێشکماندا هاتبێت کە ئایا یاسا بابەتی پێشڕەوی بۆ جۆری ئۆتۆمبیلەکان دیاری کردووە یان بابەتێکی عورفی و ئینسانی یە کە مافی پێشڕەوی داوە پێیان یان تەنها ڕێنمایی و زانیاری هاتوچۆیە کە وای کردووە هەندێک جار پابەندیمان بۆ ڕێگاکردنەوە بۆ ئۆتۆمبیلەکانی وەکو اسعاف و ئاگرکوژێنەوە هەبوبێت . 
بەڵام ئەم بابەتە جگە لەلایەنی ئینسانی و کۆمەڵایەتی و زانیاری هاتووچۆ لە یاسادا باسکراوە و پێویستی پابەندبون پێوەی کردۆتە شتێکی حەتمی ئەویش بەپێی ماددە “ 17 بڕگەی / 2 “ لە یاسای هاتووچۆی ژمارە “ 86 “ ساڵی “ 2004 “  لە باسی پێشرەوی و لەپێشی بۆ ئۆتۆمبیل و مرکباتەکان دا بەپێی خاڵی “ أ " ئۆتۆمبیلی “ اسعاف “ کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی نەخۆش مافی پێشڕەوی و لەپێشی “ اسبقیە “ ی هەیە بەسەر هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلەکانی تردا تەنانەت بەسەر ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەشدا . 

ئەمەش لەبەر ئەوەی ڕاستە مافی پێشڕەوی و لەپێشی دراوە بە ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەش “ إطفاء حريق " بەڵام لە خاڵی دواتر “ ب “ لە هەمان بڕگە دا و لە دوای ئۆتۆمبیلی “ اسعاف “ ئەم مافەی هەیە ، دواتریش بەپێی ئەوڕیزبەندییەی داندراوە دوای ئەوان ئۆتۆمبیلی پۆلیس و دواتر ئۆتۆمبیلی پۆلیسی هاتووچۆ و لە دوای ئەوان ئەوجا ماف بەو ئۆتۆمبیلانەیەکە لە کاروبارە ڕەسمیەکاندا بەکاردێن . 

▫️کەواتە وەک دەردەکەوێت یاسادانەر مافی مرۆڤ و گیان و تەندروستی لەپێش هەموو شتێکی دیکە داناوە بۆیە گرنگە هەموان لەگەڵ بینینی گڵۆپی سورو شینی ئۆتۆمبیلی اسعاف و حریق ڕێگاکان بەخێرایی چۆڵ بکرین و بیرمان بێت ئەمە واجبێکی قانونیە دواتر ئینسانی . 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن