274 کوردستان

زانیارى نوێ لەسەر دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا گەیشت

07:20 - 06/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى دەڵێت، رێکارەکانى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەکرێن.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە شارەوانى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە هاتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا، کە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو.

 

١- خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەویەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

٢- تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە "٢٤٢" لە ٢٠٢٤/٣/٢٧

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن