293 کوردستان

پەرلەمانتارێک زانیارى نوێ لەبارەى مووچە ئاشکرادەکات

08:30 - 06/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى هەرێم نایەوێت مووچەى فەرمانبەرانى لەرێگەى بانکە حکومییەکانەوە بە بانکى بکرێت و ناشیەوێت کێشەى مووچە چارەسەر ببێت.

 

ئەو پەرلەمانتارەى عێراق دەڵێت، مامۆستایانی ناڕازی لە سەرەتای مانگی حوزەیران هاتنە بەغدا لەڕێێ دائیرەی تنفيذ هۆشداریان ئاراستەی حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر توطين، هۆشداریەکە لە ١٠/٦/٢٠٢٤ گەشتۆتە حکومەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی (٨) ڕۆژدا وەڵام بداتەوە.

 

راشیگەیاندووە، نوسراوەکە بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بون و یاسایی نەبونی هەژماری من نیە، لەهەموو عێراق بانکێک نیە مۆڵەتی بانکی ناوەندی نەبێت، ئەو لیستەی بانکی ناوەندی ناردویەتی لە سایتەکەی هەیە بەزانیاری زیاترەوە، جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی ئەڵێ توطين لە بانکی حکومی، بانکی ئەهلیش بۆی هەیە لە توطين بەشدار بێت وەک لەعێراق دا (٤٣) بانک بەشدارە لەتوطين بەڵام جیاوازی بانکی حکومی و ئەهلی لەتوطين دا ئەوەیە، تەمویلی موچە بۆ بانکی حکومیە و پێویستە بانکی ئەهلی پارەی موچە لەبانکی حکومی رافیدەین و رەشید وەربگرێت نەک راستەوخۆ پارەی موچە بدرێت بەبانکی ئەهلی.

 

سۆران عومەر ئەوەى ئاشکراکردووە کە حکومەتی هەرێم نایەوێ توطين لەبانکی حکومی بکات بۆ ئەوەی کێشەی موچە چارەسەر نەبێت!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن