رووداورێکى هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و 10 کەس بریندار بوون
06:46 - 06/07/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران رایگەیاند، لە ناحەیى گۆرەتو رووداوێکى هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بووە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى هاتووچۆى سۆران، سێ ئۆتۆمبیلەکەى بەیەکیاندا داوە لە جۆری تۆیۆتا راڤ فۆر و هۆندا سەنتافی و کیا سیراتۆ بوون، رووداوەکە لە گوندی رێزان ناحیەی گۆرەتو قەزای مێرگەسۆ روویداوە، لە ئەنجامدا 10 کەس برینداربوون.